125 جار خوێندراوەتەوە 17/10/2020

سلێمانى.. تیمەکانی (linking) لە پرۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبا به‌رده‌وامن

هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با، لیژنه‌ى (linking) لە پرۆژەكه‌ به‌رده‌وامن وه‌ك قۆناغى دووه‌مى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌كى لە سنورى پارێزگای سلێمانی به‌رده‌وامن له‌كاركردن.

ئه‌ندازیار ڤیان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى لیژنه‌ى (Linking) له‌ پرۆژى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با سلێمانى رایگه‌یاند: لە رێگەی نزیکەی (۳٠) تیم له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌بایان بۆ دانراوه‌، پرۆسەی (لینکین)ى پێوه‌ره‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و ئێستا له‌ سنورى گه‌ڕه‌كه‌كانى به‌ختیارى و سه‌رچنار و شه‌هیدانى سه‌رچنار و گردى سه‌رچنار پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن و زیاتر له‌ 62 هه‌زار پێوه‌رى پرۆسه‌ى لینكینى بۆ ئه‌نجامدراوه‌.
وتیشى: داوا له‌ هاوڵاتیانى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ هاوكارى تیمه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌كه‌ و ناساندنى پێوه‌ره‌كه‌ به‌ماڵه‌كه‌ و پێدانى پسوله‌ى كاره‌با ، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ داهاتوودا هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بێت، كاره‌كه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیانه‌.

33221217102020_2..jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure