16 جار خوێندراوەتەوە 01/09/2020

لەژێر چاودێری رێزدار ( مەسرور بارزانی ) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وێستگەی شیروان مەزن لەلایەن كچی شەهید زێڕۆ حەسەن لێلۆكیئیشپێ

 

لەژێر چاودێری رێزدار ( مەسرور بارزانی ) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێورەسمێكدا پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ رێكەوتی 16/8/2020 بەئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و دكتۆر فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و مەلامستەفا بارزانی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئیداریی دەڤەرەكە (وێستگەی گۆڕینی كارەبای شیروان مەزن و پرۆژەی هێڵی پاڵەپەستۆی بەزری گواستنەوەی كارەبا و دەركردنی فیدەرەكانی دابەشكردنی كارەبا ) لەشیروان مەزن لەقەزای مێرگەسۆر بەدەستی كچە شەهیدێك كرایەوە، كە لەلایەن هەردوو كۆمپانیای شاندزو مەلەك و وەزارەتی كارەبا بونیاتنراوە، تێكڕای تێچوونی دامەزراندنی هەرسێ پرۆژەكە ( 7357800) حەوت ملیۆن و سێ سەدو پەنچاو حەوت هەزار و هەشت سەد دۆلاری ئەمەریكی یە.لەو رێورەسمەدا وەزیری كارەبا وێڕای سوپاسی مەلا مستەفا بارزانی بۆ خەمخۆری و هاوكاریی لەبونیاتنانی وێستگەكەدا سوپاسی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد كە ئەمڕۆ لەژێر چاودێری بەڕێزیان پرۆژەیەكی گرنگی وێستگەی گۆڕینی كارەبا و راكێشانی هێڵ و دەركردنی فیدرەكانی جێبەجێ كرا، ئەمە وێڕای ئەوەی جەنابیان رەزامەندی دەربڕیوە بۆ جێبەجێكردنی زۆربەی پلانەكانی وەزارەتی كارەبا و ئەنجامدانی چەندین پرۆژەی جۆراوجۆر لەپارێزگاو شاروشارۆجگەكانی كوردستان ، ئەم پرۆژەیەش كە لەسێ بەش پێكهاتووە بۆ خەڵكی دەڤەرەكە گرنگی خۆی هەیە چونكە رۆڵی دەبێت لەچارەسەركردنی گرفتی ڤۆڵتی یە و بارزۆری سەر وێستگەو محاویلەو تۆڕی كارەبای تەواویی دەڤەرەكە و لەماوەیەكی نزیكیشدا تەواویی فیدەرەكانی دیكەی وێستگەكە جێبەجێ دەكرێت، تەوەرێكی وتارەكەی وەزیری كارەبا تایبەت بوو بە باسكردنی جێبەجێكردنی پرۆژەكانی وەزارەت كە لەسەرجەم سێكتەرەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەو دابەشكردن هەنگاوی باش دەنرێت ، هەروەها سوپاسی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبای كرد كە سەرەڕای كۆرۆنا و قەیرانی دارایی لەماوەكانی رابردوودا سەلماندیان كە دڵسۆزانە لەخزمەتی خەڵكی دا بوون وەكو وەزارەتی كارەباش بەڵێن دەدەین كە لەم كابینەیەدا بەپاڵپشتی خەڵك و سەرۆكی حكومەت و فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا گرفتی كارەبا روو لەچارەسەركردن دەچێت و لەگەرمای وەرزی هاوینی ئەمساڵ و سەرەڕای بوونی ئەو هەموو گرفت و كێشانەی تەندروستی و ئابووری بەڵام گۆڕانكارییەكی نەوعی لە كەرتی كارەبادا ئەنجام درا.
دواتر دكتۆر فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لەوتەیەكیدا سوپاسی سەرۆكی حكومەت و وەزارەتی كارەبا و خەڵكی كوردستان و بەتایبەتی خەڵكی شاری هەولێری خۆشەویست كە پاڵپشتی هەوڵەكانی چاكسازیی بوون و پێكەوە بەسەدان گرفتی سەرپێچی سەر تۆڕەكانی كارەبایان چارەسەر كرد، هەروەها پارێزگاری هەولێر خۆشحاڵی خۆی دەربڕی كە لەم رۆژەداو سەرەڕای قەیرانی دارایی و كۆرۆنا توانرا وێستگەیەكی وا گرنگ بەگەڕ بخرێت و ئاماژەی بەو پرۆژانەی دیكەی وەزارەتی كارەبا كرد كە لەم ماوە كورتەی كابینەی نۆیەمدا جێبەجێ كراوەو لەچەند هەفتەی داهاتوودا ژمارەیەكی دیكەی پرۆژەكانی كارەبا بەگەڕ دەخرێت، هەروەها داوای پاڵپشتی زیاتری وەزارەتی كارەبا كرد بۆ ئەوەی هەمووان پێكەوە لەم كابینەیەدا چارەسەری یەكجارەكی كێشەی كارەبا بكەن.
هەر لەو مەراسیمەدا غەفور ئەحمەد قایمقامی مێرگەسۆر بەناوی خەڵكی دەڤەرەكەوە سوپاسی سەرۆكی حكومەت و وەزارەتی كارەبایان كردوو ئاماژەیان بەگرنگی ئەم وێستگەیە كرد لەدەڤەرەكەیاندا كە تاڕادەیەكی زۆر رۆڵی لە چارەسەركردنی گرفتی ڤۆڵتیە و بارزۆری سەر تۆڕی كارەبای ناوچەكەیان دەبێت و بەتەواوكردنی پرۆژەكانی دیكەش گرفتی كەمی بڕی كارەبا و دابەشكردنی بەتەواوەتی روو لەچارەسەركردن دەكات .
بەڕێوبەرەی كۆمپانیای شاندز لەلایەن خۆیەوە لەوتەیەكیدا سوپاسی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری كارەبا و پارێزگاری هەولێری كرد كە هاندەرو پاڵپشتیان بوون بۆ سەركەوتنی ئەم پرۆژە گرنگە لەماوەیەكی كەمدا و بەكوالێتیەكی بەرز و سەركەوتوو.
لەكۆتایی مەراسیمەكەدا وێستگەكە لەلایەن رەیان كچی شەهید زێڕۆ حەسەن لێلۆكی ئیشپێكرا .

13416192020_1747161682020_1.jpg

38416192020_3447161682020_2.jpg

57416192020_2048161682020_5.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure