87 جار خوێندراوەتەوە 28/03/2020

بەڕێوەبەری گشتی كارەبای گەرمیان وێستگەكانی دابەشكردنی كارەبا و سیانەكانی لەسنووری كفری و سەرقەڵاو رزگاریی بەسەركردەوه‌

دوای بەسەركردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی كۆنترۆڵی كارەبا و ژمارەیەك لەوێستگەكانی گۆڕینی كارەبا لەسنووری گەرمیان دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەندازیار حازم كەریم بەڕێوەبەری گشتی كارەبای گەرمیان سەردانی ژمارەیەك لە وێستگەكانی دیكەی كارەبای كرد لە كفری و سەرقەڵاو رزگاری ، وێڕای دەستخۆشی و سوپاسی بۆ فەرمانبەرانی ماندوونەناسی كارەبا كە وەكو سەربازی وون كاریان كردووە بۆ رووناككردنەوەی ماڵەكان و لەو دۆخە نەخوازراوەدا بەرێكوپێكی دەوامیان كردووە و بەهانای هاوڵاتیانەوە هاتوون بۆ چاككردنەوەی كارەباكانیان ، ئومێدیشی خواست ساخ و سەلامەت بن ، بۆ ئەم مەبەستەش لەو سەردانەیدا پێداویستی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنای گەیاندە فەرمانبەرانی ئەو وێستگانە و لەنزیكەوە گوێبستی پێشنیارو داواكارییەكانیان بوو، ئامادەیشی دەربڕی بۆ گەیاندنی هەر پێداویستی و هاوكارییەكی دیكە بۆ باشتر بەڕێوەچوونی كارەكانیان.

5113212832020_2.jpg

1614212832020_3.jpg

4614212832020_4.jpg

 

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure