111 جار خوێندراوەتەوە 19/03/2020

بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی کارەبا بەردەوام بە هاوڵاتیان بگات کارمەندانی کارەبا شەونخونی دەکەن

بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشیان لێدەکات
بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی کارەبا بەردەوام بە هاوڵاتیان بگات کارمەندانی کارەبا شەونخونی دەکەن

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ۱۷/۳/۲٠۲٠ ئەندازیار سالار حسام الدین بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی ژمارەیەک لە سیانەکانی کارەبا و وێستگەکانی گۆڕینی کارەبای لە سلێمانی بەسەرکردەوە کە سەرەڕای پشووی فەرمی ئەوان ماندوونەناسانە دەوام دەکەن بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاریی کارەبا بە بێ کێشە بۆهاوڵاتیان .
لەو بەسەرکردنەوانەدا بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە کارمەندە ئێشکگرەکان کرد و داوای لێکردن لەکاتی کارکردن رەچاوی رێوشوێنەکانی سەلامەتی تەندروستی بکەن و داواشی لە کارمەندانی سیانەکانی کارەبا کرد چەند دەکرێت بەپەلە بەدەم چارەسەکردنی کێشەی هاوڵاتیا نەوە بچن بۆ ئەوەی لەم بارودۆخە سەخت و دژوارەدا گرفتی بچڕان و شۆڕتی كارەبایان نەبێت.

513111932020_1..jpg

2913111932020_2..jpg

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure