129 جار خوێندراوەتەوە 19/02/2020

هەڵمەتی بڕینی زێدەڕۆیی سەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی لە شەقڵاوە دەستیپێکرد


بەمەبەستی باشتركردنی دۆخی كارەبا و نەهێشتنی سەرپێچی و زێدەڕۆییەکانی سەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی، رۆژی سێ شەممە 18/2/2020 بە ئامادەبونی بەرێز قامقامی قەزای شەقڵاوە، لێژنه‌کانی نەهیشتنی زیدەرۆیی سەر تۆرەکانی کارەبا لە قەزای شەقڵاوە دەستی پێکرد
هەڵمەتەکە لە قەزاو ناحیەکان بەردەوام دەبێت. ھەر کەس و لایەنێک سەرپێچی کردبێتە سەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی لەلایەن لێژنەکانەوە کارەبای دەبرێت و ڕێکاری یاساییان لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
جێگەی باسە ئەو زێدەڕۆییانەی کە كراوەتە سەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی كاریگەریی زۆری كردووەتە سەر ھێڵەكانی كارەبا، ئامانجی سەرەكییش لەو ھەڵمەتە باشتركردنی دۆخی كارەبا به شيوه يكي گشتي .

314661922020_3.jpg

534661922020_1.jpg

234761922020_4.jpg

64861922020_2.jpg

 

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure