98 جار خوێندراوەتەوە 18/02/2020

وەزیری كارەبا پرۆژەی تۆڕی زیرەكی لە پارێزگای دهۆك بەسەركردەوە

رۆژی شەممە رێكەوتی 11/1/2020 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای دهۆكی كردوو، لەو سەردانەیدا بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت و سەرپەرشتیاری جێبەجێكردنی پرۆژەی تۆڕی زیرەك ئامادەیبوون لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی كارەبای دهۆك و ئەندازیاران و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەكەوە پێشوازی لێكرا، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا وەزیری كارەبا داوای لە لێژنە پەیوەندارەكانی وەزارەت و كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەی تۆڕی زیرەك كرد، گرنگییەكی زیاتر بەجێبەجێكردنی پرۆژەكە بدەن و بەپێی مواسەفات و كوالێتی بەرز قۆناغەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەكە ئەنجام بدرێت. بەشێكی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە باسكردنی هەموو ئەو گرفت و ئاستەنگانەی دێنە بەردەم بەڕێوەچوونی كارەكان وەزیری كارەبا لەنزیكەوە گوێبستی هەموو ئەو گرفت و ئاستەنگانە بوو كە لەكاتی بەستنی پێوەری زیرەك لە پارێزگای دهۆك دێتە بەردەم تیمەكانی وەزارەت و كۆمپانیا جێبەجێكارەكان، هەر لەم رووەوە وەزیری كارەبا وتی: پرۆژەی تۆڕی زیرەك لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستان و هاوڵاتیاندایە و بەهیچ شێوەیەك رێگانادەین كەمتەرخەمی و خەمساردی لە جێبەجێكردنی پرۆژەكەدا هەبێت، هەروەها راشیگەیاندن كە پێویستە تیمەكانی بەستنی پێوەری زیرەك رەچاوی سەلامەتی گیانی كارمەندان بن و پابەندی مەرجەكانی سەلامەتی پیشەیی كاركردن بن تاوەكو گیانیان پارێزراو بێت لە هەر رووداوێكی نەخوازراو.
لەلایەن خۆشیانەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای دهۆك و تیمەكانی سەرپەرشتیكاری پرۆژەی تۆڕی زیرەك بەڵێنیان دا بەو بەڕی دڵسۆزی پابەندی مەرج و رێنماییەكانی وەزارەت بن.

 

 


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure