158 جار خوێندراوەتەوە 19/12/2019

کار و چالاکیەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى بەرهەمهێنانى وزەى کارەبا بۆ ساڵى 2019

بەڕیوەبەرایەتى گشتى بەرهەمهێنانى وزەى کارەبا یەکێکە لە سێکتەرە گرنگەکانى وەزارەتى کارەبا کە ئامانج و ئەرکەکانى بریتييە لە ئەستۆگرتنى بەرپرسیارێتى بەرهەمهێنان و دابین کردنى وزەى کارەباى پێویست بۆ تۆرى کارەباى هەرێم بە شێوەیەکى زانستیانە و بە تێچویەکى گونجاو لەسەر حکومەتى هەرێمى کوردستان پیادەکردنى تەکنەلۆجیاى نوێ لە جیهاندا.
ئەو کارانەى ئەنجام دراون لە ساڵى 2019 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى ناوبراو بریتین لە:
- سەرپەرشتى کردنى ئەو پڕۆژانەى بەرهەمهێنانى کارەبا کە لەژێر دامەزراندندان وەک
1- پڕۆژەى ویستگەى هایدرۆپاوەرى دێرەلوک بە تواناى 37 مێگاوات کە ئێستا نزیکەى 65% ى تەواو بووە.
2- پڕۆژەى ویستگەى 300 مێگاواتى هەڵمى خەبات کە 98%ى تەواو بووە و ئێستا هەردوو یەکە وەک تێست لە کاردان.
- واژۆ کردنى گرێبەست بۆ چاکردنەوەى یەکەى ژمارە (1 ، 2 ) ى ویستگەى کارۆئاوى دەربەندیخان کە ئێستا کارى تێدا دەکرێت.
- واژۆ کردنى گرێبەست بۆ دوبارە کارپێکردنەوەى ویستگە 29 مێگاواتیەکانى هەولێر و دهۆک کە لە ساڵى 2015 تا ئێستا لەکار ڕاوەستاون و لە ماوەى 6 مانگ ئامادە دەبن بۆ کار پێکردن وە بەهەمان شێوە لە ساڵى نوێ 2020 ویستگەى 29 مێگاواتى سلێمانى گرێبەستى بۆ دەکرێت بۆ دوبارە کارپێکردنەوەى.
- یەکخستن و بە ستاندار کردنى گرێبەستەکانى وەبەرهێنان بۆ ویستگەکانى بەرهەمهێنانى کارەباى کۆمپانیاکانى (ماس، قەیوان، کار).
- چەند پڕۆژەیەکى نوێى بەرهەمهێنانى کارەبا لە بوارى وزە نوێبوەکان ئامادەکران و نێردراون بۆ سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران بۆ وەرگرتنى ڕەزامەندى دامەزراندنیان وەک وزەى خۆ ر و کارۆئاوى لە هەر سێ پارێزگا و ئیدارەى گەرمیان.
- ئامادەکارى کراوە بۆ دامەزراندنى ویستگەیەکى بەرهەمهێنانى کارەبا لە ناوچەى گەرمیان بە تواناى 165 مێگاوات کە بە گازى سروشتى ناوچەى گەرمیان کار دەکات و چاوەڕێى ڕەزامەندى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران دەکەین بۆ دەست بەکاربون.
- بەرزکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنانى کارەبا لە 3200 مێگاواتەوە بۆ 3800 مێگاوات.
- کارکردن بۆ گۆڕانکارى و جیگیرکردنى پەیکەرى کارگێرى بەڕیوەبەرایەتى گشتیمان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانى تر.
- ئامادەکردن و پێشکەشکردنى بەرنامەى کارى بەڕێوەیەرایەتى گشتیمان بۆ چوار ساڵى داهاتوى کابینەى نوێى حکومەتى هەرێمى کوردستان.
- ئامادەکارى بۆ گۆڕینى ویستگەکانى بەرهەمهێنانى کارەباى خورمەڵە، بازیان، دهۆک لە سیمپڵ سایکڵ بۆ کۆمبایند سایکڵ کە بەمەش نزیکەى 1500 مێگاواتى تر زیاد دەبێت لە ئاستى بەرهەمهێنان کە بە 3 ساڵ تەواو دەبن و گرێبەستەکانى واژۆ کراوە.
- ئامادەکارى بۆ کارى چاکسازى تەواى هەردوو ویستگەى کارۆئاوى دوکان و دەربەندیخان بۆ ساڵى 2020.

30819122019_2222222222.jpg

250819122019_1111111111.jpg

450819122019_333333.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure