19 جار خوێندراوەتەوە 8/19/2019 6:28:00 AM

سلێمانى: له‌ ماوه‌ى شه‌ش مانگدا زیاتر له‌ 9000 هاوبه‌شى تازه‌ كاره‌باى وه‌رگرتوه‌

له‌ سنورى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى له‌ 1/1/2019 تا 31/6/2019 هاوبه‌شانى كاره‌با به‌شێوه‌یه‌ى به‌رچاو زیادى كردوه‌ كه‌ 9148 هاوبه‌ش بووه‌.

به‌پێى ئاماره‌كانى به‌شى فرۆشتنى وزه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى، كۆى هاوبه‌شانى كاره‌با له‌ سنورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى گه‌یشتوته‌ (594647) هاوبه‌ش، له‌ كاتێكدا له‌ 31/12/218 بریتیبووه‌ له‌ 585499 هاوبه‌شى كاره‌با، به‌وه‌ش له‌ ماوه‌ى شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا (9147) هاوبه‌شى تازه‌ كاره‌باى وه‌رگرتوه‌.

هه‌ر به‌پێى ئاماره‌كان جۆرى هاوبه‌شه‌كانى به‌شێوه‌یه‌:-
- ماڵان: 500.602 هاوبه‌ش.
- بازرگانى :69.601 هاوبه‌ش.
-پیشه‌سازیی: 7.887 هاوبه‌ش.
- كشتوكاڵى: 8.941 هاوبه‌ش.
- میرى (حكومى): 7.447 هاوبه‌ش.

راگه‌یاندنى
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى

 

162761982019_matin.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure