413 جار خوێندراوەتەوە 7/7/2019 6:29:00 AM

له‌ هه‌ولێر پرۆژه‌ی به‌ستانی پێوه‌ری زیره‌ک‌ سه‌رکه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێ

له‌م رۆژانه‌ پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ک (سه‌عاتی کاره‌با) که‌ وه‌زاره‌تی کاره‌بای حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان خاوه‌نییه‌تی، ده‌ست به‌جێبه‌جێکردنی کرا ‌و‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی پلانی بۆ داندرابوو کاره‌کان به‌سه‌رکه‌وتوویی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن، له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌ندازیار ژیار عه‌بدولغه‌زیز به‌رپرسی تیمی به‌ستانی پێوه‌ری زیره‌ک له‌گه‌ڕه‌کی راستی له‌ لێدوانێکدا رایگه‌یاند و گوتی: خۆشبه‌ختانه‌ کاره‌کان به‌سه‌رکه‌وتوویی به‌ڕیوه‌ده‌چن و ئێستا ئێمه‌ له‌ گه‌ڕه‌کی راستی پرۆژه‌که‌ جێبه‌جێ ده‌که‌ین، رۆژانه‌ زیاتر له‌ 100 سه‌ندوق بۆ ماڵه‌کان ده‌به‌ستین که‌ هه‌ر سه‌ندۆقێک 2 تا 6 پێوه‌ری زیره‌کی تێدایه‌.

ئه‌ندازیار ژیار زیاتر ئاماژه‌ی به‌ پرۆژه‌که‌دا و گوتی: تیمه‌کان به‌ چڕی کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن و تاکه‌ گرفت که‌ دێته‌ پێشمان بوونی وایه‌ری زۆره‌ له‌سه‌ر ستونه‌کان که‌ هی موه‌لیده‌ی ماڵان و هێلی ئینته‌رنێته‌ که‌ به‌شێوه‌یه‌کی نارێک راکێشراون و ئه‌مه‌ واده‌کات که‌ نه‌توانین سه‌ندوقه‌کان له‌و ستوونانه‌ ببه‌ستین که‌ ئه‌و جالجالۆکه‌ وایه‌رانه‌ی پێوه‌ شۆڕ بۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ش زیاتر له‌ گه‌ڕه‌که‌
میللییه‌کان دێنه‌پێشمان، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌مه‌ش ده‌بێ خاوه‌ن موه‌لیده‌کان هاوکارمان بن له‌ لێکردنه‌وه‌ی ئه‌و وایه‌رانه‌ی که‌ هیچی به‌سه‌ره‌وه‌ نییه‌.

فۆتۆ: هاوار مورتکه‌یی

22256772019_4.jpg

10266772019_5.jpg

22276772019_1.jpg

42276772019_2.jpg

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen

0286772019_3.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure