45 جار خوێندراوەتەوە 7/2/2019 7:11:00 AM

لە هەولێر پێوەرى زیرەکی کارەبا بۆ هەموو ماڵ و شوێنێک دادەنرێت

بەڕێوەبەرى گشتى کارەباى هەولێر رایدەگەیەنێت لەڕێگەى دانانى پێوەرى زیرەک بۆ سەرجەم بەکاربەرانى وزەى کارەبا لە پارێزگاى هەولێر، سەرجەم پێوەرەکان لەرێگەى تۆڕێکەوە بە سەنتەرى ناوەندى دەبەسترێنەوە و هیچ کەسێکیش ناتوانێت زێدەڕۆیى بکاتە سەر کارەبا.

ئەندازیار حوسێن حەمەد بەڕێوەبەرى گشتى کارەباى هەولێر بە(باسنیوز) راگەیاند: " پڕۆژەى دانانى پێوەرى زیرەک بۆ سەرجەم بەکاربەرانى وزەى کارەبا لە پارێزگاى هەولێر چووەتە بارى جێبەجێکردنەوە کە لەڕێگەى سیستەمێکى تازەى پێشکەوتووەوە پێوەرى هەر بەکاربەرێک بە سەنتەرى ناوەندى دەبەسترێتەوە، ئەو پێوەرە لە ستوونى کارەباى گەڕەک و کۆڵانەکان هەڵدەواسرێت بۆیە هاووڵاتى بەئاسانى ناتوانێت دەستکارى بکات چونکە پێوەرەکە بەتەواوى داتا و زانیارییەکانى کۆنترۆڵکراوە لەلایەن سەنتەرى ناوەندییەوە".

راشیگەیاند: "بەهۆى ئەم پێوەرە زیرەکەوە هەمووجۆرە سەرپێچییەک و زیادەڕۆییەک کە دەکرێتە سەر کەرتى کارەبا کۆنترۆل دەکرێت، ئەمە سەرەڕاى ئەوەى بەکاتێکى کەم و بەشێوەیەکى دروست پێوەرەکان دەخوێندرێنەوە چونکە پێشتر دەبوایە کارمەندان هەموو ماڵێک و شوێنێک بگەڕێن کە رەنگە ژمارەکان بەهەڵە تۆمار بکرابووان یان داخڵى سیستەم بکرابان".

بەڕێوەبەرى گشتى کارەباى هەولێر ئەوەشى خستەڕوو" لە چەند شوێنێکى ناوشارى هەولێر لەوانەش ناوچەى پیشەسازى باشوور و تایەفرۆشان ئەم پێوەرە زیرەکە بۆ زیاتر لە 2000 شوێن بەستراوە، لەداهاتووش پێوەرەکە جگە لە گەڕەکەکان بۆ سەرجەم دام و دەزگا پیشەسازى و بازرگانییەکان و شوێنە گشتییەکان دادەنرێت".

34107272019_بیوه‌ری زیره‌ك.jpg

 

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure