54 جار خوێندراوەتەوە 02/07/2019

پێدانی کارەبا بە هاووڵاتییان گۆڕانکاری بەسەردا دێت

پێدانی کارەبا بە هاووڵاتییان گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێریش شێوازە نوێیەکە ئاشکرا دەکات.

حوسێن حه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای هه‌ولێر رایگەیاندووە، له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌ سنووری ناوچه‌ی پیشه‌سازیی باشوور له‌ هه‌ولێر ده‌ستیان به‌ به‌ستانی پێوه‌ری زه‌یره‌كی كاره‌با له‌بری ئه‌و پێوه‌ره‌ كۆنه‌ی كه‌ پێشتر كاری پێ ده‌كرا، كردووه‌.

حوسێن حەمەد، کە لێدوانی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان داوە، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو سیسته‌مه‌ نوێیە زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر كه‌رتی كاره‌بای كوردستان ناهێڵێت، چونکە "پێوه‌ره‌كان له‌سه‌ر ستوونه‌كان ده‌بن، نه‌ك له‌ناو ماڵان و كۆمەڵێك ڕۆتینیاتیش له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با نامێنێت".

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای هه‌ولێر هەروەها رایگەیاندووە، تا ئێستا پێوه‌ره‌ نوێیەكه‌ بۆ زیاتر له‌ دوو هەزار شوێن به‌ستراوه‌ و‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و گڕێبه‌سته‌ش، كه‌ کراوە، ده‌بێ له‌ ماوه‌ی 18 مانگی داهاتوودا سیسته‌مه‌کە بۆ ته‌واوی شوێنه‌ بازرگانی و پیشه‌سازییەکان و بۆ ماڵانیش ببه‌سترێت.

له‌باره‌ی سیسته‌مه‌ نوێیه‌كه‌ و گۆڕانكاری له‌ نرخی كاره‌بادا، بەڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای هه‌ولێر رایگەیاندووە، سیسته‌مه‌كه‌ هیچ په‌یوه‌ندیی به‌ یه‌كه‌ی نرخی كاره‌باوە نییه‌. به‌ڵكو ته‌نیا كۆنترۆڵی به‌كارهێنانی كاره‌با ده‌كات.

5547272019_logo.jpg

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure