69 جار خوێندراوەتەوە 02/07/2019

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر رێوره‌سمێكی رێزلێنان بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ رێك ده‌خات كه‌ خانه‌نشین ده‌بن

وه‌ك رێزلێنانێك و پێزانینی ساڵانی خزمه‌ته‌كانی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ئه‌مسال له ناو شاری هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌ری هه‌ولێر خانه‌نشین ده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر رێوره‌سمێكی رێزلێنان و خوانێكی بۆ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر رێكخست.
رێکه‌وتی ( 26/06/2019 ) به‌ئاماده‌بونی به‌رێز حوسێن حه‌مه‌د قادر به‌رێوبه‌ری گشتی کاره‌بایی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی 1 و 2 ی هه‌ولێر و گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای هه‌ولیر و كۆنترۆل و گه‌یاندنی هه‌ولیر و به‌رپرسی به‌شه‌كان، له‌ شاری هه‌ولێر رێوره‌سمێك بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ به‌ڕێوه‌چوو كه‌ به‌پێی رێنمایی بڕیاره‌ له‌م نزیكانه‌ خانه‌نشین بن.
له‌ وته‌یه‌كدا ئه‌ندازیار حوسێن حه‌مه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر رۆڵ و توانای ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی به‌به‌رزی نرحاند و رایگه‌یاند مرۆڤ كاتێك ده‌گاته‌ ئه‌م قۆناغه‌ی ژیان پێویسته‌ شانازی به‌خۆیه‌وه‌ بكات كه‌ ته‌مه‌نێكی زۆری بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان له‌رێی ئه‌ركه‌ جیاجیاكانیان كه‌ له‌سه‌ر شانیان بووه جێبه‌جێیان كردووه‌ ‌، هه‌روه‌ها گوتی: جێی خۆیه‌تی به‌ناوی خۆم و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ داوای لێبوردن له‌ هه‌ریه‌ك له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ بكه‌م كه‌ رۆژێ له‌ رۆژان به‌هۆی له‌یه‌ك نه‌گه‌یشتنیك نیگه‌رانی له‌ لایان دروست بووبێت، هیوادارم هه‌مووتان له‌و قۆناغه‌ی نوێی ژیانتان سه‌ركه‌وتوو و ته‌ندروست باش بن.
له‌ كۆتاییدا بۆ زیاتر‌ به‌رزنرخاندنی خزمه‌تکردنی چه‌ندین ساڵه‌یان که‌ هه‌ریه‌ك له‌ شوێنی خۆی پێشکه‌ش به‌ کاره‌بای هه‌ولێر کردووه،‌ سوپاس و ده‌ستخۆشیان لێکرا و خه‌ڵاتی سوپاس و پێزانینیان پێ بخشرا.
بڕیاریش وایه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌هه‌مان شیوه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانی كه‌ خانه‌نشین ده‌بن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گ‌شتی كاره‌بای هه‌ولێر هه‌مان رێوره‌سمیان بۆ رێك بخرێت.

فۆتۆ: هاوار مورتكه‌یی

 

4419102872019_6.jpg

1820102872019_2.jpg

021102872019_5.jpg

 

فۆتۆ: هاوار مورتكه‌یی

 

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen