5 جار خوێندراوەتەوە 7/1/2019 10:05:00 AM

ڕونکردنەوەیەک لە بەڕێز هیوا عبداللە بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ەوە

ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى پێویست
تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNNC) هه‌واڵێكى له‌ژێر ناونیشانى (غه‌درێكى گه‌وره‌ له‌ سلێمانى ئاشكرا ده‌كرێت) تیایدا به‌ ناوى ئێمه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك زانیارى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌شێكیان بۆچون و قسه‌ى ئێمه‌ نیه‌ بڵاویان كردوه‌ته‌وه‌، ڕاستیه‌كه‌ى به‌مشێوه‌یه‌:
سایتى ناوبراو په‌یوه‌ندییان پێیوه‌كردین پرسیاریان كرد و وتیان بۆ ئه‌وه‌ى له‌ سلێمانى (24) كاتژمێر كاره‌با هه‌بێت، پێویستى به‌ چه‌ند مێگاوات كاره‌با هه‌یه‌، ئێمه‌ش دواى په‌یوه‌ندیكرد به‌ (به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كۆنترۆڵى كاره‌باى سلێمانى) بۆ وه‌رگرتنى زانیارى دروست پێمان ڕاگه‌یاندن كه‌ سلێمانى له‌ ئێستادا پارێزگاى سلێمانى پێویستى به‌ 1500 بۆ 1800 مێگاوات هه‌یه‌.
جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ لێدوانمان بۆ سایتى ناوبراو هیچ ئاماژه‌مان به‌ جیاوازى و پشكى نێوان سلێمانى هه‌ولێر نه‌داوه‌، چونكه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندى به‌ كۆنترۆڵى كاره‌باى هه‌رێمه‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ میكانیزمى خۆیان هه‌یه‌ بۆ دابه‌شكردنى كاره‌با به‌سه‌ر شاره‌كاندا، ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌یه‌ى ده‌سه‌ڵات و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئێمه‌ نیه‌.
بۆیه‌ جگه‌ له‌ بڕگه‌ى ئاماژه‌ بۆكراو هیچ قسیه‌كى دیكه‌مان بۆ سایتى ناوبراو نه‌كردوه‌، بۆچونى سایته‌كه‌ خۆیه‌تى .
له‌گه‌ڵ رێزدا..
ئه‌ندازیار
هیوا عبداللە
به‌رێوه‌به‌رى دابه‌شكردنى كاره‌باى سلێمانى
29/6/2019

 

26410172019_matin.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure