10 جار خوێندراوەتەوە 7/1/2019 10:01:00 AM

بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کارەباى سلێمانى نرخى ئەمپێرى کارەباى مۆلیدەى دیارى کرد

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای کردووە لە ئەنجامی کۆبوونەوەیەک نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدەکان ئەمڕۆ دووشەممە دیاری کراوە.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە ئەمڕۆ 2019.7.1 لە دیوانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی سلێمانی بەڕێوە چوو، نرخی ، موەلیدەکانیش بە تێکڕایی لە نێوان (140) بۆ (160) کاتژمێر کاریان کردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێک لە نێوان (5000) بۆ (6000) هەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێکیش لە گەڕەکێک بۆ گەرەکێکی تر جیاوازە،.

سەبارەت بە بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان بۆ مانگی تەمووز، موەلیدە ئەهلییەکان لە ئامادەباشیدا دەبن هەر کاتێک کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە ئەوان کارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین دەکەن، بەرنامەکەش لە ئەمڕۆ دووشەممە 1مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە کۆبوونەوەکەشدا ئەو خاڵە دووپات کرایەوە، کە پێویستە پاش کوژانەوەی کارەبای نیشتمانی 10 خولەک زیاتر بەسەر کارپێکردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بە پێچەوانەوە سەرپێچیکار ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

38010172019_matin.jpg

 

 

 


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure