728 جار خوێندراوەتەوە 4/12/2017 6:30:00 AM

سەنتەرێكی راهێنانی پێشكەوتووی كارەبا لەسلێمانی دادەمەزرێت

بەمەبەستی پەرەپێدانی توانا تەكنیكی و كارگێڕییەكان و بوارەكانی دیكە بەبڕی (1.110) دۆلار لەسەر بودجەی قەرزی یابانی و بەسەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و رێكخراوی (UNDP) سەنتەری مەشق و راهێنانی كارەبای سلێمانی دروست دەكرێت.لەوبارەیەوە ئەندازیار رایگەیاند: پرۆژەی دروستكردنی سەنتەری مەشق و راهێنانی سلێمانی یەكێكە لەپرۆژە ستراتیژییەكانی وەزارەتی كارەبا كە چەند ساڵێكە لەهەوڵی دروستكردنیدایە لەسەرجەم شارەكانی كوردستان كە بڕی زیاتر لە(4) ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان كراوەو بەنوێترین سیستمی پێشكەوتوو لەشارەكانی هەولێرو سلێمانی و دهۆك دروستكراوەو سەرجەم پێداویستییەكانی مەشق و راهێنانە جۆراوجۆرەكانی بۆ دابین دەكرێت.راشیگەیاند سەنتەرەكە لەسەر رووبەری (4180) مەتر چوارگۆشە دروستكراوە كە 600م چوارگۆشەی بینایەو كە پێكدێت لەدوو نهۆم نهۆمی یەكەم سێ هۆڵی گەورەو هەشت ژوور لەخۆدەگرێت، نهۆمیش بەهەمان شێوە.هەروەها سەنتەرەكە بەشەكانی تێست و پشكنینی محاویلەو ستوونی كارەباو كێبڵ و برێكەرو سەرجەم ئامێرە كارەباییەكان لەخۆدەگرێت لەگەڵ بەشی چاككردنەوەی محاویلە.سەنتەرەكە جگە لەوەی بەشێوەیەكی مۆدێرن دروستكراوە سەرجەم كەرەسەو ئامێری تایبەت بەمەشق و راهێنان لەبواری كارەبای تێدایە لەگەڵ دابینكردنی راهێنەری بوارە جۆراوجۆرەكان بۆئەوەی بتوانێت خولی پەرەپێدان و مەشق بكەنەوە.پرۆژەكە بەسەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و رێكخراوی (UNDP)و لەلایەن كۆمپانیای كەلكانەوە جێبەجێكراوە لەئێستاشدا پرۆژەكە لەقۆناغی كۆتاییدایەو لەئایندەیەكی نزیكدا دەكرێتەوە. 


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure