4760 جار خوێندراوەتەوە 2/15/2017 6:34:00 AM

ئاگاداری بۆ كۆمپانیا و شوێنە بازرگانیەكان

ئاگاداری گشت كۆمپانیاو شوێنە بازرگانییەكان دەكەین كە (تابلۆی) ڕیكلامی بازرگانیان بە ستونی كارەبای رووناكی (ئینارە) شەقامەكاندا هەڵواسیوە،لە ماوەی یەك هەفتەدا تا بەرواری (21/2/2016)  لێبكەوە، بە پێچەوانەوە تیمەكانی كارەبا لێی دەكەنەوە .

هەروەك ئاگاداریشتان دەكەینەوە بە هیچ شێوەیەك تابلۆی ڕیكلامی بازرگانی بە ستوونی كارەبای ڕووناكردنەوە (ئینارە) شەقامەكاندا هەڵنەواسرێت، چونكە زیان بە تۆڕەكانی كارەبا و ستوونەكان دەگەیەنێت و هاوسەنگیەكەی تێك دەدات.

هەروەها بۆ هەڵواسینی تابلۆی ریكڵامی بازرگانی بە ستوون و تاوەرەكانی دیكەی كارەبادا، پێویستە پێشوەخت ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبا وەربگرن و بەگوێرەی رێنماییەكان هەڵبواسرێت، بە پێچەوانەوە تابلۆكان لێدەكرێنەوە.

لەگەڵ رێزدا....

 


راگەیاندنی

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی

 14/2/2016


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure