432 جار خوێندراوەتەوە 9/1/2015 5:54:00 AM

بەرێوبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سۆران به‌رده‌وامن له‌ گه‌ران به‌دواى سه‌رپێچى

لە بەردەومی هەڵمەتی تیمەکانی برینی سەرپێچیەکانی سەر تۆرەکانی کارەبا . بەرێوبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سۆران بۆ برینی سەرپێچیەکانی سەر تۆرەکانی کارەبا لە چەند گەرەکێکی قەزاى سۆران توانرا نزیکەی ۳۸ سەرپێچی بدۆزنەوە وکە بریتین لە نەبوونی پێوەر و راکێشانی کێبل لە دواوەی پێوەر و شکانی پێوەر و نەخوێندنەوەی و تێکچوونی پێوەر... هتد لە بەرامبەر دا سەرپێچیی کەران سەرەرای برینی کارەبای نیشتمانی . رێوشوێنی یاسایی وسزای پێویست بەرامبەریان گیرایەبەر ،هاوکات هەر لە سنوری بەرێوبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سۆران لە هەر چوار قەزای سۆران ، مێرگەسور ، چۆمان ،رواندز . جێ باسە تیمی تایبەت بە برینی سەرپێچییەکانی کارەبا بە هەماهەنگی پۆلیسی کارەبا ، رۆژانە بەردەوامن لە گەران بەدوای سەرپێچییەکان ئەو هەڵمەتە بەردەوام دەبێت 


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure