973 جار خوێندراوەتەوە 19/08/2015

رێوشوێنی تایبه‌ت بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی بڕینی سه‌رپێچییه‌كانی كاره‌با ده‌رده‌كرێت

رۆژی 18/8/2015 به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی تایبه‌ت بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی بڕینی سه‌رپێچییه‌كانی كاره‌با، ئه‌ندازیار حوسێن حه‌مه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی به‌ڕێوه‌به‌رانی كاره‌بای سنوری پارێزگای هه‌ولێر وبه‌ڕێوه‌به‌رانی فرۆشتنی وزه‌و لیژنه‌كانی برینی سه‌رپێچی سه‌ر تۆره‌كانی كاره‌با و پۆلیسی كاره‌با كرد.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ زیاتر له‌ 3 كاتژمێری خایاند، جه‌خت له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی تایبه‌ت بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی بڕینی سه‌رپێچییه‌كانی كاره‌با له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر كرا بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین راوسه‌رنج بۆ ئه‌كتیڤ كردنی لیژنه‌كان و هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌زگاكانی پۆلیس و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان خرانه‌روو، هه‌روه‌ها هه‌موو لایه‌ك سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رچی له‌توانایاندا هه‌بێت بۆ سه‌رخستنی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ بیخه‌نه‌گه‌ر.


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure