570 جار خوێندراوەتەوە 8/19/2015 7:46:00 AM

پسوله‌ی كاره‌با بۆ ماوه‌ی دوو مانگ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته‌ هۆی زیادبوونی نرخه‌كانی یه‌كه‌ی كاره‌با

له‌ ژماره‌ی (247) ی رۆژی 28/7/2015 ی رۆژنامه‌كه‌تان بابه‌تێك له‌ژێر ناوی (راسته‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با پاره‌ی زیاده‌ له‌ هاوبه‌شه‌كانی وه‌رده‌گرێ؟) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئێمه‌ وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر به‌پێویستی ده‌زانین راستییه‌كان بۆ هاوڵاتیان به‌مشێوه‌یه‌ بخه‌ینه‌روو:

رۆژنامه‌ی باس و هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ر و دابه‌شكردنی پسوله‌ی كاره‌با بۆ ماوه‌ی دوو مانگ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته‌ هۆی زیادبوونی نرخه‌كانی یه‌كه‌ی كاره‌با و ئه‌م شیكردنه‌وه‌ی كه‌ له‌م بابه‌ته‌ی رۆژنامه‌ی (باس) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌نادروسته‌ و سیسته‌می كۆمپیوته‌ری فرۆشیاری وزه له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌بای پارێزگای هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌ك دانراوه‌ كه‌ دواكه‌وتنی خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ر بۆ ماوه‌ی دوو مانگ یان زیاتریش نابێته‌ هۆی زیادبوونی نرخه‌كانی یه‌كه‌ی كاره‌با له‌سه‌ر هاوڵاتیان، بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستییه‌ش ئه‌گه‌ر شیكردنه‌وه‌یه‌كی دروست بكه‌ین بۆ چۆنییه‌تی ئه‌ژماركردنی كرێی كاره‌با بۆ یه‌كێك له‌و پسولانه‌ی كه‌ وێنه‌كه‌ی له‌ بابه‌ته‌كه‌ی (باس) دانراوه‌ و له‌ خواره‌وه‌دا هاتووه‌‌:

 

له‌م‌ پسوله‌یه‌دا دیاره‌ ئه‌م هاوبه‌شه‌ 2430 یه‌كه‌ی كاره‌بای به‌كارهێناوه‌ له‌ ماوه‌ی 73 رۆژدا. 73 رۆژ = 73/30= 2.433 مانگ، هه‌روه‌كو له‌ سه‌ر پسوله‌كه‌ شیكراوه‌ته‌وه‌ به‌گوێره‌ی نرخی یه‌كه‌ی كاره‌بای خه‌رجكراو ی ماڵان له‌ مانگێكدا كه‌ له‌ خشته‌كه‌ی خواره‌وه‌دا هاتووه‌ 450 یه‌كه‌ی خه‌رجكراو له‌ مانگێكدا به‌ (15) دینار ئه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام له‌م پسوله‌یه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی 73 رۆژدا كه‌ ده‌كاته‌ 2.433 مانگ، پێوه‌ر خوێندراوه‌ته‌وه‌ و له‌ جیاتی 450 یه‌كه‌ بڕی (1095یه‌كه‌=450*2.433) به‌ 15 دینار ئه‌ژماركراوه‌، وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ جیاتی 450 یه‌كه‌ بڕی 1095 یه‌كه‌ به‌ 20 دینار ئه‌ژماركراوه‌ و 240 یه‌كه‌ی كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ به‌ 35 دینار ئه‌ژماركراوه‌ و بڕی كرێیه‌كه‌ ده‌كاته‌‌ 46،725 دینار، .


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure