1278 جار خوێندراوەتەوە 7/13/2015 8:07:00 AM

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى هه‌ولێره‌وه‌

ب \وێب سایتى www.pswla.com

وێب سایتى www.pswla.com له‌لایان له‌ به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى هه‌ولێره‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و هاوبه‌شانى كاره‌باى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌توانن به‌كاریبێنن بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ى خواره‌وه‌ :

1. بینینى پسوله‌ى كاره‌با له‌ هه‌ر كاتێكدا بۆ زانینى برى كاره‌باى به‌كارهاتو و كرێى كاره‌باو سه‌رجه‌م زانیاریه‌كانى كه‌ له‌سه‌ر پسوله‌ دا هه‌ن.

2. ئه‌و هاوبه‌شانه‌ى كه‌ له‌كاتى سه‌ردانى ژمێركاردا ئاماده‌نین و پێوه‌رى كاره‌باكه‌یان نا خوێندرێته‌وه‌ یان ده‌یتانه‌وێت مانگانه‌ كرێى كاره‌باكه‌یان بده‌ن ده‌توانن وێنه‌ى ناو پێوه‌رى كاره‌باكه‌یان بگرن و بینێرن بۆ وێب سایته‌كه‌و دواى دوو رۆژ پسوله‌ى كاره‌باكه‌یان ده‌رده‌چێت و ده‌توانن چاپى بكه‌ن و سه‌ردانى به‌شى فرۆشیارى ووزه‌ بكه‌ن و كرێى كاره‌باكه‌یان بده‌ن.

3. به‌شێكى تایبه‌ت به‌ سكاڵاى هه‌یه‌ كه‌ هاوبه‌شوكانى كاره‌با ده‌توانن هه‌ر سكاڵایه‌كیا هه‌بێت بینێرن بۆ سایته‌كه‌و دواى به‌دواداچوونى له‌لایان فه‌رمانگه‌وه‌ وه‌ڵامه‌كه‌یان  وه‌رده‌گرنه‌وه‌.

4. به‌شێكى تایبه‌ت هه‌یه‌ به‌ زانیایه‌كانى چۆنیه‌تى كردنوه‌وى هاوبه‌شى كاره‌باو به‌ڵگه‌نامه‌ پێویستیه‌كان و نرخى كاره‌باو ....هتد

5. له‌ به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى هه‌ولێر له‌هوڵدایه‌  كه‌ له‌رێگاى ئه‌و سایته‌وه‌و به‌شێوازێكى گونجاو هاوڵاتى بتوانێت كرێى كاره‌باكه‌ى بدات

راگه‌یاندنى به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى هه‌ولێر

 


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure