670 جار خوێندراوەتەوە 07/07/2015

ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ی سه‌رپێچییه‌كانی سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با

ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی هه‌ر یه‌كێك له‌م سه‌رپێچییانه‌ی خواره‌وه‌یان له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با و پێوه‌ری كاره‌با كردووه‌، سه‌رپێچییه‌كانیان ببڕن، چونكه‌ تیمه‌كانی بڕینی سه‌رپێچی هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی بڕینی سه‌رپێچییه‌كان ده‌ست پیده‌كات و سه‌رپێچیكاران دووچاری سزا ده‌بنه‌وه‌، وه‌ك:
-         راكێشانی كاره‌با به‌بێ پێوه‌ر
-         لێكردنه‌وه‌ی پێوه‌ربه‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی كاره‌با
-         ده‌ستكاری پێوه‌ر
-         شكانی مۆری زێڕینی سه‌ره‌وه‌ی پێوه‌ر
-         خستنه‌ ناو دیواری (به‌بێ پێوه‌ر) به‌شێك له‌ ( سێرفس كێبڵ)ی هاوبه‌شان پێش گه‌یشتنی به‌ پێوه‌ر
-         گۆڕینه‌وه‌ی كاره‌با له‌ نێوان دوو هاوبه‌ش
-         جامی پێوه‌ر شكاوه‌
-         مۆر و قه‌باغی خواره‌وه‌ی پێوه‌ر شكاوه‌
 له‌م رووه‌وه‌ داوا له‌ هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین كه‌ وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی هاوكارمان بن له‌ نه‌هێشتنی سه‌رپێچییه‌كان، و پاراستنی وزه‌ی كاره‌با له‌ به‌فیڕۆچوون و نه‌هێشتنی بارزۆری له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با كه‌ به‌زیانی گشتی ته‌واو ده‌بێت.
 
                                   
 
                                            راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێڕ


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure