828 جار خوێندراوەتەوە 7/2/2015 9:21:00 AM

به‌ كوژاندنه‌وه‌ی ته‌نها گلۆپێك له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م هاوهبه‌شانه‌وه‌ نزیكه‌ی كاتژمێرێك كاره‌با زیاد ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی كاته‌كانی هه‌بوونی كاره‌با و پێدانی كاره‌بایه‌كی جێگیر و بێ پچڕ پچڕ و به‌فیڕۆ نه‌دانی پاره‌ له‌ به‌كارهێنانی كاره‌بایه‌ك كه‌ سوودی لێ وه‌رناگیرێت، داواكارین له‌ هاوڵاتیانی به‌ڕێز هاوكارمان بن به‌ په‌یڕه‌و كردنی ئه‌م رێنوێنیانه‌ی خواره‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانی كاره‌با:

1-    به‌كارهێنانی رۆناكی و ئامێره‌ كاره‌باییه‌كان به‌گوێره‌ی پێویست و زێده‌ڕۆیی نه‌كردن له‌ به‌كارهێنانیاندا، چونكه‌ كوژاندنه‌وه‌ی ته‌نها گلۆپێكی 100 واطي  له‌لایه‌ن  سه‌رجه‌م هاوبه‌شانه‌وه‌، نزیكه‌ی كاتژمێرێك كاره‌با زیاد ده‌كات.

2-    كوژاندنه‌وه‌ی رۆناكی و ئامێره‌ كاره‌باییه‌كان دوای جێهێشتنی شوێنی حه‌وانه‌وه‌ یان كاردن.

3-    كوژاندنه‌وه‌ی رۆناكی سه‌ر دیوار و رووی ده‌ره‌وه‌ی خانووه‌كان و شوێنه‌ گشتییه‌كان و فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان له‌ كاتی رۆژدا.

4-    دانانی پله‌ گه‌رمی سپلیت له‌سه‌ر ( 25 یان 26)  كه‌ پله‌ی گه‌رمی ئاسایی حه‌وانه‌وه‌ی مرۆڤن و هه‌رچه‌نده‌ پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی نزمتر دابنرێت، كۆمپریسه‌ری سپلیته‌كه‌ زیاتر كار ده‌كات و زیاتر كاره‌با به‌فیڕۆ ده‌چێت.

5-    جێنه‌هێشتنی ده‌رگای ژوور به‌ كراوه‌یی له‌ كاتی كاركدنی سپلیت، چونكه‌ هه‌رچه‌نده‌ ده‌رگای ژوور زیاتر بكرێته‌وه‌ كۆمپریسه‌ری سپلسته‌كه‌ زیاتر كارده‌كات و زیاتر كاره‌با به‌فیڕۆ ده‌چێت.

 

 

                                            

 


                                             راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure