484 جار خوێندراوەتەوە 7/2/2015 9:18:00 AM

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كاروباری وزه‌ ئه‌نجام ده‌دات

رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 1/7/2015 ئه‌ندازیار حوسێن حه‌مه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ هه‌رسێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌رپرسانی به‌شی وزه‌و به‌رپرسی هۆبه‌و بنه‌كه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی ئه‌نجام دا. ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ كاروباری وزه و سه‌رپێچی سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با‌، كه‌ له‌سه‌ره‌تادا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تیشكی خسته‌ سه‌ر گرنگی رۆل  ئه‌ركه‌كانی به‌شی فرۆشتنی وزه‌، هه‌روه‌ها گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست و ریكاری یاسایی بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رپێچییه‌كان و به‌سزاگه‌یاندنیان، دواتر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ری هاوبه‌شان دوانه‌خرێت بۆ چه‌ندین خولی یه‌ك له‌دوای یه‌ك.


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure