350 جار خوێندراوەتەوە 6/7/2015 7:04:00 AM

به‌رێوبه‌رى گشتى كاره‌باى هه‌ولێر ئه‌ندازیار(حسێن حمد قادر) سه‌ردانى قه‌زاى كۆییه‌ى كرد

رۆژى دوشه‌م رێكه‌وتى13/4/2015 به‌رێوبه‌رى گشتى كاره‌باى هه‌ولێر ئه‌ندازیار(حسێن حمد قادر) سه‌ردانى قه‌زاى كۆییه‌ى كرد بۆ مه‌به‌ستى زیاتر ئاگا لێبوون له‌ كاروبارى به‌رێوبه‌رایه‌تى كاره‌باى كۆیه‌، له‌ سه‌ره‌تاى سه‌ردانه‌كه‌ به‌رێوبه‌رى گشتى سه‌ردانى جه‌نابى قایمقامى كۆییه‌ى كردو تاوتێى كۆمه‌لێك كارو چالاكى و كێشه‌ى كاره‌باى كۆییه‌یان كرد جه‌نابیشیان پاڵپشتى خۆى بۆ هه‌موو ئاماده‌كارى كاره‌باى نیشاندا،پاشان به‌ریوه به‌رى گشتى سه‌ردانى به‌رێوبه‌رایه‌تى كاره‌باى كۆیه‌ی كردو چاوى به‌فه‌رمانبه‌رانى ئه‌و به‌رێبه‌رایه‌تیه‌ كه‌وت بۆ زیاتر ئاگا لێكبوون له‌ گشت كارى رۆژانه‌ و گوێ گرتن له‌ داواكانى فه‌رمانبه‌ران پاشان كۆبونه‌وه‌ى به‌رێز به‌رێوبه‌رى گشتى له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رى به‌رێوبه‌رایه‌تى كۆیه‌و هه‌ندێك له‌فه‌رمانبه‌ران سازكرا باسى گشت كاروچالاكى و كێشه‌ى رۆژانه‌ى هاوبه‌شانى كاره‌باوفه‌رمانبه‌ران كرا دوابه‌دواى سه‌ردانه‌كه‌ش به‌رێوبه‌ری گشتى كاره‌باى هه‌ولێر هه‌موو ئه‌و سه‌ردانه‌ى له‌ چه‌ند خاڵێك كۆكرده‌وه‌ بۆ به‌دواداچونى كاره‌كان و زیاتر خزمه‌ت كردنى ئه‌و قه‌زایه‌


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure