424 جار خوێندراوەتەوە 6/7/2015 6:44:00 AM

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌ولێر/3 به‌سه‌ر كرده‌وه‌

 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر ئه‌ندازیار (حسێن حه‌مه‌د قادر) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌ولێر/3 به‌سه‌ر كرده‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی زیاتر ئاگاداربوون له‌ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری رۆژانه‌ له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ پاشان گوێی گرت له‌ فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو و گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل له‌و باره‌وه‌ ئه‌نجام درا و دوابه‌دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ش له‌ هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ هه‌مان مه‌به‌ست له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو ئه‌نجام دراو به‌تێروته‌سه‌لی باس له‌ هه‌موو كاروباره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌ولێر/3 و چۆنیه‌تی رواندنی ئیش و كاره‌كان كرا.. 


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure