380 جار خوێندراوەتەوە 6/7/2015 6:35:00 AM

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای شه‌قلاوه‌ى و فرۆشتنى ووزه‌و به‌شى چاكردنه‌وه‌ به‌سه‌ر كرد

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر ئه‌ندازیار (حسێن حه‌مه‌د قادر) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای شه‌قلاوه‌ى و فرۆشتنى ووزه‌و به‌شى چاكردنه‌وه‌ به‌سه‌ر كرده‌وه‌ سه‌ره‌تا به‌رێز به‌رێوبه‌رى گشتى سه‌ردانى قایمقامى قه‌زاى شه‌قڵاوه‌ى كردو تاوتوێى كاره‌باى ئه‌و قه‌زاییه‌ن كردو به‌رێز قایمقامى شه‌قلاوه‌ش پشتگیرى ته‌واوى خۆى ده‌ربرى ه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای شه‌قلاوه‌ پاشان بۆ مه‌به‌ستی زیاتر ئاگادربوون له‌ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری رۆژانه‌ له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ پاشان گوێی گرت له‌ فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو و گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل له‌و باره‌وه‌ ئه‌نجام درا و دوابه‌دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ش كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ هه‌مان مه‌به‌ست له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو ئه‌نجام دراو به‌تێروته‌سه‌لی باس له‌ هه‌موو كاروباره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای شه‌قلاوه‌ و چۆنیه‌تی رواندنی ئیش و كاره‌كان كرا.. 


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure