501 جار خوێندراوەتەوە 6/7/2015 6:11:00 AM

پارێزگارى هه‌ولێر خشته‌یه‌كى نوێى بۆ موه‌لیده‌ ئه‌هلیه‌كانى ناوشارى هه‌ولێر دانا

پارێزگارى هه‌ولێر خشته‌یه‌كى نوێى بۆ موه‌لیده‌ ئه‌هلیه‌كانى ناوشارى هه‌ولێر دانا به‌پێى ئه‌و خشته‌بێت: “لە كاتژمێر (9) ی بەیانی تا كاتژمێر (2) ی پاش نیوەڕۆ كارەبای موەلیدە دەدرێت”.

به‌پێى ڕێنمایه‌ك له‌ پارێزگارى هه‌ولێره‌وه‌ خشتەی ئیشپێكردنی موەلیدەكانی ناو شاری هەولێر لە بەرواری (1/6/2015 تا بەرواری 15/6/2015) بەم شێوەی خوارەوە دەدرێت :-

ڕۆژی یەكەم :- 

– لە كاتژمێر (9) ی بەیانی تا كاتژمێر (2) ی پاش نیوەڕۆ كارەبای موەلیدە دەدرێت

ڕۆژی دووەم :- 

1- لە كاتژمێر (2) ی پاش نیوەڕۆ تا كاتژمێر (6) ی ئێوارە كارەبای موەلیدە دەدرێت 

2- لە كاتژمێر (11) ی شەو تا كاتژمێر (3) ی شەو كارەبای موەلیدە دەدرێت

ڕۆژی سێ‌ یەم :- 

– لە كاتژمێر (6) ی ئێوارە تا كاتژمێر (11) ی شەو كارەبای موەلیدە دەدرێت

تێبینی :- 

1- نرخی یەك ئەمپێر كارەبای موەلیدە ( 8,000) دینارە 

2- بڕی (6) كاتژمێر بەشە گازوایل سەرف دەكرێت 

3- پێویستە خشتەی كاركردنی موەلیدە لەلایەن گشت خاوەن موەلیدەكان لە دەرگای ژووری موەلیدە بدرێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان خشتەی 

كاركردنی موەلیدە بزانن 

4 – هەر خاوەن موەلیدەیەك پسوولەی پارە وەرگرتنی ژمارە تەلەفۆنی خۆی و ئیش پێكەرو لێژنەی موەلیدەكانی پارێزگای هەولێری 

لەسەر نەبێت تووشی سزا دەبێتەوە 

5- لەكاتی كاركردنی خشتەی موەلیدە ئەگەر كارەبای نیشتیمانی هاتەوە پێویستە قەرەبوی هاوڵاتیان بكرێتەوە لەلایەن خاوەن موەلیدە 


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure