344 جار خوێندراوەتەوە 07/01/2014

زیاتر لە 112 ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی کارەبا خەرج کراوە

 ئا: هاوڕێ ڕەشید

گومانی تێدا نیە کارەبا بە بڕبڕەی پشتی شارستانیەتی هاوچەرخ دادەنرێت و ڕۆڵێکی گەورە و زۆر گرنگ دەگێڕێت لەسەرجەم بوارەکانی ژیانی مرۆڤایەتیدا و بگرە فاکتەری سەرەکی پێشکەوتن و پەرەسەندنی کۆمەڵگای مرۆڤایەتیشە ..حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەو ڕوانگەوەیە بایەخ و گرنگیەکی زۆری داوە بە کارەبا و توانیویەتی هەنگاوی باش بنێت لەبواری بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا دا و ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا 2425 میگەوات دێتە بەرهەمهێنان و کەبڕی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا  لەساڵی 2012 تەنها 1717 میگاوات بوو .دیارە ئەوەش خۆی لە خۆیدا پێشکەوتنێکی بەرچاوە لە بواری بەرهەمهێنانی کارەبادا بە درێژایی ئەمساڵ  واتە ساڵی  2013 هاووڵاتیان 22 کاتژمێر کارەبایان پێدراوە .ئەمەش ئەوە دەبەخشێت کە حکومەتی هەرێم توانیویەتی بە شێوازێکی شایستە خزمەتگوزاری لە بواری کارەبادا پێشکەشی هاووڵاتیان بکات .بێگومان لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەولێر لەم ساڵدا بڕی زیاتر لە 112 ملیار دینار بۆ پرۆژە جۆربەجۆرەکانی کارەبا خەرجکراوە لەوانەش گەیاندنی کارەبا بۆ گوندەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و فراوانکردنی تۆڕەکانی کارەبای ئەو گوندانە و چارەسەرکردنی بارزۆری و نۆژەنکردنەوەیان بڕی زیاتر لە 38 ملیار دیناری بۆ خەرجکراوە.لەو ڕووەوە دەیان گوند ڕووناک کراونەتەوە و دەیانی دیکەش تۆڕی کارەبایان بۆ فراوان و نۆژەن کراوەتەوە .هەروەها لەناو ئەو پڕۆژە جێبەجێ کراوانەی ئەمساڵدا پڕۆژەکانی چارەسەرکردنی بارزۆری سەر تۆڕەکان و وێستگەکانی کارەبا کە زیاتر لە 3،5 ملیار دیناری تێچووە و ئەم پڕۆژانە لەسەرجەم شار و شارۆچکە و شارەدێ و گوندەکانی سنوری پارێزگادا هاتوونەتە جێبەجێ کردن . پڕۆژەکانی ڕووناک کردنەوەی شەقامەکانی شاری هەولێر و قەزا و ناحیەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر زیاتر لە 4 ملیار دیناری تێدا خەرج کراوە .هەروەها پڕۆژەکانی فراوان کردنی تۆڕەکانی کارەبا لە هەولێر و هەموو شار و شارۆچکەکانی سنوری پارێزگا زیاتر لە 4 ملیار دیناری تێچووە .سەرباری ئەوەش دەیان پڕۆژەی دیکە لە هەولێر و قەزا و ناحیەکانی سنووری پارێزگا لەم ساڵدا جێبەجێ کراون کە بێگومان ئامانج لەو پڕۆژانە پێشکەش کردنی شایستەترین ڕاژە و خزمەتگوزاریە بە هاووڵاتیان لە بواری کارەبا .

9439712014__0_page_img2_1.jpg

17439712014__0_page_img_1.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure