25 جار خوێندراوەتەوە 10/10/2020

بریكارى وه‌زیرى كاره‌با له‌گه‌ڵ ‌ لیژنه‌كانى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با لەسلێمانی كۆبووه‌وه‌

به‌مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له‌ چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى كاره‌كانى پرۆژه‌ى پێوه‌رى زیره‌ك ، بریكارى وه‌زیرى كاره‌با، سه‌ردانى به‌راێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى كرد و له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ لیژنه‌كانى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با كۆبوه‌وه‌.لەو كۆبوونەوەیەدا كە ئه‌ندازیار سالار حسام الدین به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاره‌با ئامادەیبوو .
بریكارى وه‌زیرى كاره‌با له‌ وته‌یه‌كدا گرنگى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با بۆ ئاماده‌بوان رونكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ پڕۆژه‌كه‌ زۆر ستراتیژى و گرنگه‌ بۆ ئایندى گه‌ر‌تى كاره‌با و چاره‌سه‌ركردن كێشه‌ى كاره‌با له‌ كوردستان ئاماده‌یی خۆى نیشاندا بۆ هه‌موو پاڵپشتیه‌ك و ده‌ستخۆشیشى له‌سه‌رجه‌م لیژنه‌كان كرد كه‌ كاره‌كانیان زۆر به‌باشى به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.
دواتر هه‌ریه‌ك له‌ لیژنه‌كانى پلان و وه‌رگرتن و (Linking) و (clinging) و (GIS) پوخه‌ى كاروچالاكییه‌كانى و تێبینى و سه‌رنجه‌كانى خۆیان له‌ پرۆژه‌كه‌ باس كرد.
پرۆژه‌ى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با یه‌كێكه‌ له‌ پرۆژه‌ ستراتیژییه‌ گرنگه‌ حكومه‌تى هه‌رێم له‌ كوردستان و له‌ مانگى 9 ساڵى 2019 ه‌وه‌ چووه‌ته‌ بوارى جێبه‌جێكردن و تا ئێستا له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى زیاتر له‌ 114 هه‌زار پێوه‌ر دانراوه‌.

3501812102020_1.jpg

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure