213 جار خوێندراوەتەوە 06/10/2020

وەزیری كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی پرۆژەی پێوەری زیرەك كرد

وەزیری كارەبا : پێوەری زیرەك بۆ خزمەتی خەڵك و باشبوونی رەوشی كارەبایە و تا ئێستا 320 هەزار پێوەری زیرەك بەستراوە
رێكەوتی 6/10/2020 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی پرۆژەی پێوەری زیرەك كرد، لەو كۆبوونەوەیەدا كە بریكاری وەزیر و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت و بەڕێوەبەرانی دابەشكردنی كارەبای پارێزگاكان ئامادەیبوون لەنزیكەوە گوێبستی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كارەكانی پرۆژەكە بوو، هەروەها بەفەرمی كامیل محمد قەزاز بریكاری وەزارەت وەكو سەرۆكی لێژنەی پێوەری زیرەك دانرا، لەوتەیەكیدا وەزیری كارەبا دەستخۆشی لەتیمی جێبەجێكاری پرۆژەكە كردوو رایگەیاند: پێوەری زیرەك پرۆژەیەكە بۆ خەڵك و لەخزمەتی ئەواندایە هەربۆیە وەكو وەزارەت هیچ درێخیەك ناكەین لە جێبەجێكردنی پرۆژەكە كە بەخۆشحاڵیەوە لەرووی جێبەجێكردنەوە بەیەكێك لە پرۆژە سەركەوتووەكانی وەزارەت دادەنرێت و تا ئێستا 320 هەزار پێوەری زیرەك بەستراوە، دواتر گوێبستی پێشنیارو داواكارییەكانی ئامادەبووان بوو بڕیاردرا خێراییەكی زیاتر بە پرۆژەكە بدرێت چونكە لەلایەك بارزۆری لەسەر تۆڕەكانی كارەبا ناهێڵێت و دەبێتە هۆی زیادبوونی ماوەكانی پێدانی كارەبا و دادپەروەریش لە دابەشكردنی كارەبا جێبەجێ دەكات و لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی هاوبەشانی كارەبا و بەرزبوونەوەی خواستدا بوونی ئەو پێوەرە زۆر پێویستە .

293296102020_1.JPG

03396102020_2.JPG

193396102020_3.JPG

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure