275 جار خوێندراوەتەوە 05/10/2020

بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر : چەندین پرۆژەی كارەبا لە پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەكرێن

بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر بەماڵبەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: لەبەر كەمی خواست لەسەر كارەبا لەم وەرزەدا ماوەكانی پێدانی كارەبا 19 كاتژمێرەو هەوڵیش دەدرێت بارودۆخی كارەبا باشتر بكرێت .

حوسێن حەمەد بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر سەبارەت بە پرۆژەكانی كارەبا كە لەئێستادا لەپارێزگای هەولێر لەقۆناغی جێبەجێكردندان وتی "چەندین پڕۆەی کارەبا لە سنووری ھەولێر جێبەجێ کراون و کەوتوونەتە کار و لەجێبەجێکردندان، لەوانەی وێستگەی شێروان مەزن و وێستگەی مۆنۆمێنتی شەھیدان لە کەسنەزان و وێستگەی ئازادیی نوێ لە ھەولێر و چەند پڕۆژەی دیکە لە جێبەجێکردندان، وەکو وێستگەی موبایل شەمامک و وێستگەی موبایل دارەشەکران و چەندین پڕۆژەی دیکەی جێبەجێ دەکرێن و کاریان تێدا دەکرێت، ئەمەش وا دەکات گرفتەکانی بارزۆری چارەسەر بکات."

75666102020_13.jpg

305766102020_14.jpg

525766102020_12.jpg

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure