282 جار خوێندراوەتەوە 24/07/2020

ئاگادارییەك لەوەزارەتی كارەبا وە 100 مێگاوات كارەبای دیكە زیاد دەكرێت


لەچوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و بەرهەمهێنانی كارەبا؛ سبەی رێكەوتی 24/7/2020 كاتژمێر 6ی بەیانی بۆ ماوەی تەنیا 3بۆ 4 كاتژمێر بڕی 200 مەق مەق بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرۆمۆڵ كەم دەكات ، ئەمەش بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆسەی تەكنیكی زیادكردنی غاز و دواتر رەوشەكە ئاسایی دەبێتەوەو 100 مێگاوات كارەبا زیاد دەبێت و كاریگەریی لەسەر زیادبوونی ماوەكانی پێدانی كارەبا دەبێت .
وەزارەتی كارەبا بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەهەوڵی بەردەوامدایە بۆ بنیاتنانی ژێرخانی كارەبا و زیادكردنی ماوەكانی پێدانی كارەبا بەتایبەتی لەم وەرزەی هاوین دا بۆ ئەوەی بەپێی تواناو بەباشترین شێوە خزمەتی هاونیشتمانیان بكات.

وەزارەتی كارەبا

24-7-2020

3311122372020_22.JPG

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure