157 جار خوێندراوەتەوە 18/05/2020

ئاگادارییەك لەوەزارەتی كارەباوە


هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی سوتەمەنی و ئەنجامدانی چاكسازیی لە چەند یەكەیەكی وێستگەكانی غازی هەولێرو چەمچەماڵ و راوەستانی وێستگەی كارەبای خەبات بەهۆی كۆرۆناوە كە ستافی كۆمپانیاكە نەیانتوانیوە لە وڵاتی كۆریاوە بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان، بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 2500 مێگاوات كارەبا كەم بووەوە، ئەمە لەكاتێكدا پێشتر توانای بەرهەمهێنانی كارەبا 3200 مێگاوات بووە ، كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا هاوكاتە لەگەڵ هەڵكشانی خواست لەسەر كارەبا ، هەموو ئەم هۆكارانە كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی ماوەكانی پێدانی كارەبا دەبێت. وەزارەتی كارەبا لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر هێڵە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

وەزارەتی كارەبا
17/5/2020

841131752020_231579122019_11111.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure