133 جار خوێندراوەتەوە 06/05/2020

وەزیری كارەبا: سوپاسی فەرمانبەرانی ئیشكگری كارەبای كرد

رێكەوتی 6/5/2020 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی وەزارەتی كرد، لەو كۆبوونەوەیەدا كە بریكار و راوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتی كارەبا ئامادەیبوون؛ وەزیری كارەبا سوپاسی فەرمانبەرانی ئیشكگری وەزارەتی كارەبای كرد كە سەرەڕای كۆرۆناو قەدەغەكردنی هاتوچۆو قەیرانی دارایی بەو پەڕی دڵسۆزییەوە كاروبارەكانی خۆیان ئەنجام داوەو رێگەیان نەدا گرفت بۆ سیستەمی كارەبا و هاوڵاتیان دروست بێت و بەشێوەیەكی سەركەوتوو كارەبا بەسەر بەهاونیشتمانیاندا دابەشكرا . دواتر باسی لە گرفت و كێشانە كرد كە بەهۆی قەیرانی دارایی رووبەرووی سێكتەرەكانی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی كارەبا بوونەتەوە، هەروەها جەختی لەسەر هەنگاوەكانی وەزارەتی كارەبا كردەوە كە بۆ باشكردنی دۆخەكە گیراونەتە بەر. لەبارەی بڕیارو رێنماییەكانی تایبەت بەدەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمی فەرمانبەرانەوە وەزیری كارەبا بڕیاری دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمانبەرانی دیوانی وەزارەتی داو لەماوەیەكی نزیكیشدا بەپێی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران و لەسەر راسپاردەكانی وەزارەتی تەندروستی و پابەندبوونی فەرمانبەران بە رێنماییە تەندروستیەكانەوە بڕیاری پێویست لەسەر دەستپێكردنەوەی تەواویی دەوامی فەرمانبەرانی فەرمانگەكانی كارەبا دەدرێت، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر كەمكردنەوەی سەرجەم ئەو خەرجییانە درا كە زۆر پێویست نین و دەكرێت بۆ وادەیەكی دیكە دوابخرێت ، بگرە ریزبەندی تەنیا بۆ پرۆژە گرنگەكان دادەنرێت كە بۆ دابینكردنی وزەی كارەبا بۆ هاوڵاتیان پێویستن.


راگەیاندنی وەزارەتی كارەبا

6/5/2020

2613652020_2.jpg

21613652020_3.jpg

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure