165 جار خوێندراوەتەوە 20/04/2020

پرۆسەی چاكسازیی لە كێڵگەكانی كۆرمۆری غازی جێبەجێ كراو دۆخی كارەباش ئاسایی بووەوە

هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە دوابەدوای راگەیاندنی وەزارەت لە رۆژی 19ی ئەم مانگە كە كۆمپانیای داناغاز بۆ ماوەی ( 24 ) كاتژمێر هەڵسا بە ئەنجامدانی ئیشوكاریی چاكسازیی لە كێڵگەكانی كۆرمۆر و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا بەبڕی ( 1100 ) مێگاوات كەمبووەوە، وەزارەتی كارەبا راستەوخۆ تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا و وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای ئاگاداركردەوە بۆ ئەوەی سیستەمی بەڕێوەبردنی كارەبا لەم بارودۆخەدا كۆنترۆڵ بكەن و رێگە نەدەن كەمبوونەوەی پەستانی غازو بەرهەمهێنانی كارەبا كاریگەریی توندی لەسەر ماوەكانی پێدانی كارەبای هاوڵاتیان هەبێت. خۆشبەختانە پێش ماوەی دیاریكراو توانرا تەواویی كاروباری چاكسازییەكە ئەنجام بدرێت و دۆخی كارەباش ئاسایبووەوە.
وەزارەتی كارەبا سوپاسی هەموو ستاف و كارمەندانی كۆنترۆڵی كارەبا و وێستگەكانی بەرهەمهێنان و فەرمانبەرانی ئیشكگر دەكات لەوێستگەكان و فەرمانگەكانی چاككردنەوەی كارەبا كە لەرۆژانی قەدەغەكردنی هاتوچۆو لە20 كاتژمێری رابردوودا لەئەركدا بوون بۆ ئەوەی سیستەمی كارەبا بەشێوەیەكی رێكوپێك بەڕێوەببەن و رێگە نەدەن هیچ گرفت و كوژانەوەیەكی گشتی رووبدات. هەروەها سوپاسی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و كارمەندانی داناغازیش دەكات كە بەر لەماوەی دیاریكراو توانیان هەموو كارەكانی چاكسازیی لەكێڵگەی كۆرمۆر ئەنجام بكەن و دۆخەكە ئاسایی بێتەوە.

راگەیاندنی وەزارەتی كارەبا
20/4/2020

5915182042020_1.jpg

4316182042020_2.jpg

2017182042020_3.jpg

4917182042020_4.jpg

3018182042020_55.jpg

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure