210 جار خوێندراوەتەوە 19/04/2020

ئاگادارییەك لە وەزارەتی كارەبای هەرێمەوە

كۆمپانیای داناغاز بۆ ماوەی 24 كاتژمێر دەست بەئیشوكاری چاككردنەوە دەكات و لەو ماوەیەدا كارەبای نیشتمانی كەم دەكات

ئاگاداری هاونیشتمانیانی بەڕێز دەكەینەوە كە لەكاتژمێر 12ی شەوی رێكەوتی 20/4/2020 كۆمپانیای داناغاز بۆ ماوەی 24 كاتژمێر هەڵدەستێت بەئیشوكاری چاككردنەوەو چاكسازیی لە كێڵگەكانی كۆرمۆری غازی؛ بەمەش بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵكەكە لە 360 مەق مەقەوە بۆ 140 مەق مەق كەم دەبێتەوە و توانای بەرهەمهێنانی كارەباش بەبڕی 1100مێگاوات كەم دەكات. ئاگاداریی بەڕێزتان دەكەینەوە لەو ماوەیەدا تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و كۆنترۆڵی كارەبای پارێزگاكان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا و وێستگەكان بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لە هەوڵدا دەبن تاوەكو سیستەمی بەڕێوەبردنی كارەبا رێكبخەنەوەو كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان هەبێت.

وەزارەتی كارەبای
حكومەتی هەرێمی كوردستان

19/4/2020

1720111942020_dant_ghaz.jpg

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure