249 جار خوێندراوەتەوە 17/03/2020

لەرۆژانی پشوو قەدەغەکردنی هاتوچۆدا کرێکاران و کارمەندانی (سیانە و کۆنترۆڵ و وێستگەکان) لەخزمەتی هاوڵاتیاندان

کرێکاران و کارمەندانی ئیشگری فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی سیانە و وێستگەکان و کۆنترۆڵی کارەبا سەرەڕای قەدەغەکردنی هاتووچۆ 24 کاتژمێر لەخزمەتی هاوڵاتیاندان، لەچەند رۆژی رابردوودا رێگایان نەدا هیچ گرفت و کێشەیەکی تۆڕەکانی کارەبا رووبدات و بەدەیان کارەبای ماڵان و موحاویلەی گەرەکەکانیان چاککردۆتەوە، ئەمە وێڕای ئەوەی تیمەکانی ئیشکگری لە وێستگەکانی گواستنەوەو دابەشکردنی کارەبا بەشێوەیەکی زۆر رێکوپێک بەهەماهەنگی لەگەڵ کارمەندانی کۆنترۆڵی ناوەندی هەرێم و کۆنترۆڵی کارەبای پارێزگاکان توانیان بڕە کارەبای پێویست بەسەر گەڕەکەکان و نەخۆشخانەو فەرمانگەکانی هاتوچۆو پۆلیس و شوێنە خزمەتگوزارییەکانی ئاو و شارەوانی دابەش بکەن، لەلایەکی دیکەوە هۆبەکانی سکاڵاو زانیاری و سەنتەرەکانی کۆنترۆڵی کارەبا بەشێوەیەکی رێکوپێک بەو پەڕی ئامادەباشی یەوە توانیان لە پشووەکان و رۆژانی قەدەغەکردنی هاتوچۆدا سیستمی کارەبا بەباشی بەڕێوەببەن. هاوکات وەزارەتی کارەبا دەستخۆشی لەتیمەکانی خزمەتگوزاریی و ژینگەپارێزی دەکات کە سەردانی بینایەی کۆنترۆڵ و گەیاندنی ناوەندیی و کۆنترۆڵی پارێزگاکانیان کردووە بۆ رشاندنی ماددەی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەو ئومێدەی لە داهاتوودا ئەم کاروچالاکییە هەموو فەرمانگەکانی سیانەو وێستگەکانی کارەباش بگرێتەوەو کرێکارو کارمەندە ماندوونەناسەکانی کارەبا ساخ و سەلامەت بن .

371171732020_1.jpg

72171732020_2.jpg

312171732020_3.jpg

592171732020_4.jpg

263171732020_6.jpg

563171732020_7.jpg

264171732020_8.jpg

564171732020_10.jpg

435171732020_11.jpg

136171732020_12.jpg

376171732020_9.jpg

77171732020_5.jpg

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure