293 جار خوێندراوەتەوە 10/03/2020

له‌ ژێر چاودێری رێزدار مه‌سرور بارزانی بەردی بناغەی دوو پرۆژەی گواستنەوەو بەرهەمهێنانی کارەبا لەسۆران دانرا

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ رێکەوتی 10/3/2020 لەرێورەسمێکدا لە یادی راپەرینەکەی سۆراندا لەژێر چاودێری ( مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ؛ بەئامادەبوونی ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا و فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بەردی بناغەی دوو پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا و گواستنەوەی کارەبا لەسۆران دانرا، لەو رێورەسمەدا وەزیری کارەبا لەوتەیەکیدا باسی گرنگی ئەو دوو پرۆژەیەی کرد کە رۆڵیان لە بەرهەمهێنانی کارەبا و گواستنەوەی کارەبا بۆ تەواویی دەڤەری سۆران و ژێرخانی کارەبای هەرێم هەیە و پرۆژەکەش چەند بەشێک لەخۆ دەگرێت لەوانە دانانی هێڵێکی 132 کەی ڤی و گۆڕینی تەلی نێوان ( شەقڵاوە- سۆران ) و فراوانکردنی وێستگەی کارەبای شارەکە و بەگوژمەی 6.700.050 ملیۆن دۆلار کە لەماوەی 180 رۆژدا لەلایەن کۆمپانیای هیرۆ جێبەجێ دەکرێت، هەروەها وەزارەتی کارەبا گرێبەستێکی واژووکردووە بەشێوەی وەبەرهێنان بە گوژمەی 250 ملیۆن دۆلار بۆ بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات کارەبا لە ئاو کە لەلایەن هەردوو کۆمپانیا (ئاریان ئیندەستریت- ئوسترالی و strong oil) لەماوەی 18 مانگ جێبەجێ دەکرێت. لەتەوەرێکی وتەکەیدا وەزیری کارەبا جەختی لەسەر پرۆژەو چاکسازییەکانی وەزارەتی کارەبا کرد کە لەپێناو باشکردنی دۆخی کارەبا دەستی پێکردووەو لەماوەی نزیکدا دەرئەنجامەکەی دەردەکەوێت.
له‌کۆتایی وتاره‌که‌ی دا ئه‌ندازیار که‌مال محمد ساڵح وه‌زیری کاره‌با پیرۆزبایی یادی راپه‌رینی له‌ ته‌واوی ده‌ڤه‌ری سۆران کرد و سوپاسی رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی کرد که‌ زۆر به‌جدیه‌وه‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کارە‌با ده‌دات و ره‌زامه‌ندی بۆ جێبه‌جێکردنی سه‌رجه‌م پرۆژه‌کانی کاره‌بای داوه‌، ئه‌و دوو پرۆژه‌یه‌ش له‌ چوار چێوه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ دێت که‌ سوودی بۆ هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ری سۆران و سه‌رجه‌م تۆره‌کانی کاره‌بای نیشتیمانی ده‌بێت و بۆ یه‌که‌مین جاریشه‌ به‌م شێوە ته‌کنیکه‌ به‌رزه‌ کاره‌با له‌ رێگای هایدۆ پاوه‌ره‌و به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و به‌ ته‌واو بوونی گۆرینی ته‌واوی ته‌لی کاره‌با نێوان شه‌قلاوه‌ و سۆران له‌ 37 کیلۆمه‌تره‌ توانای گواستنه‌وه‌ی کاره‌با بۆ دوو هێنده‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ .
هەر لەو رێورەسمەدا فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە وتەیەکیدا سوپاسی وەزارەتی کارەبا و هەموو ئەو هەوڵانەی کرد کە لەپێناو باشکردنی دۆخەکە ئەنجامی دەدات و سوپاسی هاوڵاتیانی پارێزگای هەولێریشی کرد کە پاڵپشت و هاوکار بوون بۆ ئەنجامدانی نەهێشتنی سەرپێچیەکان ، ئومێدیشی خواست وەزارەتی کارەبا لە هەوڵەکانی بەردەوام بێت . لەتەوەرێکی مەراسیمەکەدا هەردوو کۆمپانیای هێرۆ و ئاریان ئیندەستریتی ئوسترالی وتەیەکیان پێشکەش کردوو سوپاسی وەزارەتی کارەبایان کرد بۆ پاڵپشتی و هاوکارییان لەجێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و بەڵێنیان دا لەماوەی دیاریکراوی خۆیدا پرۆژەکانیان جێبەجێ بکەن و پابەندی تەواوی رێنمایی و مواسەفاتەکانی وەزارەت بن . دواتر بەئامادەبوونی کرمانج عزەت قایمقامی سۆران و بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکانی ناوچەکە و راوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت بەردی بناغەی هەردوو پرۆژەکە دانراو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا وەڵامی پرسیارەکانی کەناڵەکانی راگەیاندنیان دایەوه‌.
له‌ کۆتایی مه‌راسیمه‌که‌دا علی عه‌ونی به‌رپرسی لقی 10 ی سۆرانی پارتی دیمکراتی کوردستان پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری سۆران کرد به‌ بۆنه‌ی یادی راپه‌رین.
هه‌ر هه‌مان رۆژ وه‌زیری کاره‌با و پارێزگاری هه‌ولێر به‌ژدار بوون له‌ هه‌ڵمه‌تێکی نه‌مام چاندن له‌ سۆران .

394391032020_1.jpg

484391032020_2.jpg

584391032020_3.jpg

94491032020_4.jpg

214491032020_5.jpg

294491032020_6.jpg

434491032020_7.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure