143 جار خوێندراوەتەوە 23/02/2020

گرفتی دانا غاز چارەسەركراوە كارەبای نیشتمانی ئاسایی بووەوە

هاوبەشانی بەڕێز ئاگادار دەكەینەوە دوای ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە وێستگەی داناغاز بەرهەمهێنانی غاز كەمبووەوەو كاریگەریی لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا كرد، ئەم ئێوارەیە دوای هەوڵێكی زۆری داناغاز و بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و وەزارەتی كارەبا گرفتی تەكنیكی وێستگەكە چارەسەركراو تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم بەهاوكاری لەگەڵ تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای پارێزگاكانی كوردستان توانیان دۆخی كارەبای نیشتمانی ئاسایی بكەنەوەو رێگا نەدەن گرفتەكە بۆ ماوەیەكی زۆر بەردەوام بێت.

 

 

راگەیاندنی وەزارەتی كارەبا

23/2/2020

 

476162322020_231579122019_11111.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure