184 جار خوێندراوەتەوە 23/02/2020

بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لەوێستگەی داناغاز بۆ ماوەی 12 کاتژمێر800 مێگاوات کارەبا کەم دەکات

بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لەوێستگەی داناغاز بڕی هەناردەکردنی غاز بۆ هەردوو وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە چەمچەماڵ و هەولێر کەمی کرد، بەمەش بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا لەهەرێمی کوردستان بەبڕی 750- 800 مێگاوات کارەبا کەمی کردووە. دوای کەوتنەوەی گرفتەکەی داناغاز تیمەکانی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتیەکان لەگەڵ کۆمپانیای داناغاز سەرقاڵی چارەسەرکردنی دۆخەکەو رێکخستنەوەی سیستەمی دابەشکردنی کارەبان و بڕیارە لەماوەی 12 کاتژمێری داهاتوودا دۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم
23/2/2020

242692322020_231579122019_11111.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure