909 جار خوێندراوەتەوە 10/9/2019

ئاگادارییه‌ك بۆ هاوبەشانی كارەبا

هاوڵاتیان و هاوبه‌شانی كاره‌با ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ به‌رواری 11-10-2019 تا 17-10-2019 كۆمپانیای دانا غاز به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان وه‌كو ئاماده‌باشیه‌كه‌ بۆ وه‌رزی زستان هەڵدەستێت به‌ چاكسازی له‌ سیسته‌می به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی له‌ كێڵگه‌ی كۆڕمۆر، به‌مه‌ش بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بڕی ناردی غازی سروشتی و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌ بڕی 450 مێگاوات كه‌م ده‌كات.
وه‌زاره‌تی كاره‌با هاوبه‌شانی دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ لەنزیكەوە ئاگاداری بەڕێوەچوونی كارەكانە و تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا سەرقاڵی خۆئامادەكردنن بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ كه‌مترین كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ماوه‌كانی پێدانی كاره‌با هه‌بێت.

4323139102019_yyyy.JPG

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure