307 جار خوێندراوەتەوە 10/2/2019

ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەگەڵ كونسوڵی گشتی ئەمەریكا لەهەرێم كۆبووەوە

وەزیری كارەبا : بێخۆشحاڵین ئەمەریكا لەرێگەی كونسوڵخانەكەیەوە لەرەوشی كارەبا دەپرسێتەوە
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ رێكەوتی 2/10/2019 لەنووسینگەی تایبەتی خۆی ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازی لە ستیڤ ڤەیگن كونسوڵی گشتی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەهەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری كرد، دواتر لەكۆبوونەوەیەكدا كە بەڕێوەبەرانی گشتی كارەبا ئامادەیبوون وەزیری كارەبا لەگەڵ كونسوڵی گشتی ئەمەریكا لەهەرێم كۆبووەنەوەو چەند پرسێكی تایبەت بەرەوشی كارەبا و هەنگاوەكانی وەزارەتی كارەبایان بۆ پێشخستن و پەرەپێدانی ژێرخانی كارەبا تاوتوێكرد، لەلایەن خۆیەوە وەزیری كارەبا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە رێگەی كونسوڵخانەكەیەوە لەرەوشی كارەبا دەپرسێتەوەو گفتوگۆو تاوتوێی چەند پرسێكی گرنگ دەكەن كە پەیوەندی بە وزەو كارەبا و پەیوەندییەكانی هەرێم لەگەڵ ناوەند لەبواری كارەباوە هەیە، كە لەئێستادا هەنگاوی گرنگ لەبواری بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وەزارەتی كارەبای هەرێم و عێراق نراوە ، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا وەزیری كارەبا بەتێروتەسەل باسی لە هەنگاوەكانی وەزارەتی كارەبا كرد كە بەمەبەستی چاكسازیی و چارەسەركردنی كێشەی كارەبا دەستی پێكردووە بەتایبەتی لە كەمكردنەوەی خەرجیەكانی بەگەڕخستنی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا و دابینكردنی سوتەمەنی و دەستكردن بە پرۆژەی (تۆڕی زیرەك) كە رۆڵی لە چاكسازیی لە سێكتەرێكی گرنگی كارەبا دەبێت كە ئەویش سێكتەری دابەشكردنە. ستیڤ ڤەیگن كونسوڵی گشتی ئەمەریكا لەهەولێر سوپاسی وەزارەتی كرد بۆ پێدانی زانیاری و داتاكان بەتایبەتی لەبواری توانای هەرێم لەبەرهەمهێنانی كارەبا و داوای لەوەزارەتی كارەبا كرد هاوكاریی زیاتری حكومەتی عێراق بكەن بۆ پێدانی كارەبا و بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وەزارەت، ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا بەشاندی میوانی راگەیاند وەزارەتی كارەبای هەرێم دەتوانن یارمەتی تۆڕی كارەبای نیشتمانی عێراق بدەن و ئەوانیش دەتوانن سوتەمەنی پێویست بۆ بەگەڕخستنی یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا دابین بكەن. لەلایەن خۆشیەوە كونسوڵی گشتی ئەمەریكا لەهەرێمی كوردستان ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پێشكەشكردنی هاوكاریی و یارمەتیدانی بوژانەوەی كەرتی كارەبا و هاندانی هاتنی گەورە كۆمپانیاكانی كارەبا بۆ هەرێمی كوردستان .

414142102019_1.jpg

3514142102019_2.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure