238 جار خوێندراوەتەوە 10/1/2019

ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا لە دیمانەیەکی رۆژنامەی خەبات دا : لەبەرنامەو ستراتیژییەتی وەزارەتدایە پرۆژەی تۆڕی زیرەک جێبەجێ بکەین و هەنگاوی کرداریی بۆ نراوە

ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیمانەیەکی رۆژنامەی خەبات دا چەندین پرسی گرینگی دەربارەی کارەبا خستۆتەڕوو، لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەکەدا سەبارەت بە وەرگرنتەوەی قەرزی کارەبا کە لای هاوبەشانە بە چ میکانیزمێک ئەو قەرزانە وەردەگیرێتەوە، وەزیری کارەبا دەڵێت لە ئێستادا وەزارەتی کارەبا بڕی 952 ملیار و671 ملیۆن و852 هەزار دینار لای هاوبەشانی کارەبایە کە پێنچ پۆل لە خۆدەگرێت وەک ( ماڵان ، بازرگانی ، پیشەسازی ، کشتوکاڵ ، حکومی ) کۆی ئەو قەرزانە لە بەرنامەی وەزارەت دایە بە بەرنامە ومیکانیزمێکی گونجاو قەرزەکان وەربگرینەوە و تەواوی بەرێوەبەرایەتیە گشتیەکانیشیان ئاگادار کردتۆتەوە کە کار ئاسانی بکەن بۆ هاوڵاتیان لە کاتی سەردانی کردنیان و لە ئێستاش دا هاوبەشان دەتوانن قەرزەکانی کارەبا بە شێوەیەکی قست بدەنەوەن چونکە لەدەسەڵاتی وەزارەتدا نییە لەهیچ جۆرە قەرزێکی حکومی خۆش بێت. لەتەوەرێکی دیمانەکەدا وەزیری کارەبا باسی ئەو چاکسازیی و هەنگاوانە دەکات کە وەزارەت دەستی پێکردووە، هەروەها هەر لەو دیمانەیەدا باس لە قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پرۆژەی پێوەری زیرەک دەکات لەمبارەیەوە وتی: ( پرۆژەی تۆڕی زیرەک بەیەکێک لە پرۆژە گەورەو ستراتیژییەکانی وەزارەت دادەنرێت و لە ئێستادا لەچەندین گەڕەک و شوێنی پیشەسازیی دەسکراوە بە جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیەو دوای تەواوبوونی پرۆژەکەش هاوبەشان بەگشتی و بەتایبەتی هاوڵاتیان لێی سوودمەند دەبن .


 بۆ بینینی تەواوی دیمانەکەی ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا سەردانی ئەم لینە بکەن یان كلیك له‌سه‌ر فایلی پی دی ئێف بكه‌ :

http://moel.gov.krd/Wenekan_KS/592581102019_Xebat30.pdf

131781102019_xabat news paper 29-9-2019.1.jpg

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure