153 جار خوێندراوەتەوە 9/30/2019

ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا: خزمەتی هاوڵاتیان لەریزبەندی پێشەوەی کارەکانمان دەبێت

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ رێکەوتی 30/9/2019 ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا بەیاوەری شاندێکی وەزارەت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەولێری کرد، لەکۆبوونەوەیەکدا کە بەڕێوەبەری گشتی دیوان و بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردنی کارەبا یاوەری بوو، وەزیری کارەبا سوپاس و دەستخۆشی خۆی لە بەڕێوەبەرو تەواووی ستافی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەولێر کرد، کە لەماوەی رابردوو بەو پەڕی دڵسۆزییەوە ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ کردووە.
تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تیشکی خستە سەر کاری داهاتووی وەزارەت و تەئکیدی لەوە کردەوە کە دەبێت کاری لە پێشینەمان باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان بێت ، وەزیری کارەبا لەم کۆبوونەوەیەدا بەگرنگییەوە باسی پرۆژەی تۆڕی زیرەکی کردوو وتی: خۆشبەختانە لە ئێستادا لە شارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی کاری جددی لەسەر پرۆژەکە دەکرێت ، لەبەشێک لە گەڕەکەکاندا توانراوە پێوەری زیرەک دانرێت و هەنگاوی باش نراوە، بۆیە پێویستە هەرچی زووە ئەم پرۆژەیە لەتەواوی شاروشارۆجگەکانی کوردستان کاری تێدا بکرێت و لەماوەیەکی دیاریکراوی خۆیدا تەواویی پرۆژەکە جێبەجێ بکرێت.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا گوێبستی لە سەرنج و پێشنیاری بەڕێوەبەر و بەرپرسی فەرمانگەکانی کارەبا بوو ، بەڵێنی دا بەدواداچوون و کاری جددی بکات بۆ باشتر رایکردنی کاروچالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا لە سنووری پارێزگای هەولێر . لەلایەن خۆیەوە حوسێن حەمەد قادر بەناوی خۆیی و سەرجەم فەرمانبەرانی سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بەرامبەر ئەو سەردانەی جەنابی وەزیرو شاندەکەی کە لەنزیکەوە کۆبوونەوەی لەگەڵیاندا ئەنجام دا.

4357113092019_1.jpg

858113092019_2.jpg

2558113092019_3.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure