388 جار خوێندراوەتەوە 9/23/2019

وەزیری كارەبا: گرنگی بە كۆنترۆڵ و بەڕێوەبردنی باشتری سیستەمی كارەبا دەدەین

بەمەبەستی پێشخستن و سەرپەرشتیكردنی ئیشپێكردنی سیستەمی كارەبا و لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە جێبەجێكردنی پرۆژەی (مینی سكادا)؛ پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەگەڵ موراد ئارسان بەرپرسی كۆمپانیای ئۆسكۆمی جێبەجێكاریی پرۆژەی (مینی سكادا) كۆبووەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا بەڕێوەبەری گشتی كۆنترۆڵی كارەبا ئامادەیبوو، وەزیری كارەبا وێڕای بەخێرهاتنی شاندی میوان لەنزیكەوە گوێبستی فۆناغەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەكە بوو كە نزیكەی لە 95%ی كارەكانی تەواو بووە، لەوتەیەكیشدا وەزیری كارەبا باسی لەگرنگی پرۆژەی ( مینی سكادا ) كرد كە بۆ سەرپەرشتیكردن و كۆكردنەوەی زانیاری و داتاكانی سەرجەم وێستگەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی كارەبا سوودی زۆری هەیە و دەتوانرێت لەرێگەی ئەم پرۆژەیەوە سەرپەرشتیەكی باشتری سیستەمی كارەبا بكرێت، لەتەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا وەزیری كارەبا داوای لەكۆمپانیای ناوبراو كرد كارەكانیان بەپێی رێنمایی و راسپاردەكانی وەزارەت و بەبەرزترین كوالێتی جێبەجێ بكەن و وەزارەتی كارەباش ئامادەیە هەموو كارئاسانی و هاوكارییەكیان پێشكەش بكات، چونكە لەبەرنامەی وەزارەتی كارەبادایە گرنگیەكی زیاتر بەكۆنترۆڵكردنی سیستەمی كارەبا و باشتر بەڕێوەبردنی بدات. لەلایەن خۆشیەوە بەرپرسی كۆمپانیاكە سوپاسی وەزیری كارەبا و هەموو ئەو كارئاسانی و هاوكارییەی كرد كە لەلایەن وەزارەتەوە پێشكەشیان كراوەو بەڵێنی دا بەزووترین كات تەواویی پرۆژەكە جێبەجێ بكەن.
پرۆژەی ( مینی سكادا ) بۆ سەرپەرشتیكردن و پەیوەندیكردن و كۆكردنەوەی داتاو زانیاری گرنگیەكی زۆری هەیە، بەتایبەتی لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا و فراوانبوونی تۆڕ و وێستگەكانی گۆڕینی كارەبا، هەربۆیە لەبەرنامەی وەزارەتدایە سێكتەری كۆنترۆڵكردنی كارەبا بەهاوشێوەی سێكتەرەكانی دیكە پێش بخات.

 

716112392019_11111.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure