307 جار خوێندراوەتەوە 9/8/2019

وەزیری كارەبا: چاكسازیی لە گرێبەستەكانی كارەبا دەكەین

لەیەكەمین چاوپێكەوتنی رۆژنامەوانیدا ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لە رۆژنامەی ( وشە ) ئاماژە بە باشبوونی رەوشی كارەبا دەكات و دووپاتی دەكاتەوە ، چاكسازیی لە گرێبەستەكانی كارەبا دەستی پێكردووە، هەر لەو چاوپێكەوتنەدا وەزیری كارەبا باس لەو هەنگاوانەی وەزارەت دەكات كە بۆ رێكخستن و چارەسەركردنی كێشەی كارەبا دەیگرنە بەر ن ئەمەش لە كارنامەكەی وەزارەتی كارەبادا چڕكراوەتەوە ئەمە وێڕای ئەوەی ماستەرپلانی وەزارەتی كارەبا تەواو بووەو بەمنزیكانە بڵاودەكرێتەوە، سەبارەت بە پلان و بەرنامەكانی وەزارەت لەسەرجەم سێكتەرەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردن و كۆنترۆڵی كارەبادا وەزیری كارەبا ئاماژەی بەزیادكردنی بەرهەمهێنانی كارەبا كرد بەتایبەتی دوای ئەوەی یەكەیەكی وێستگەی هەڵمی خەبات بەگەڕخراوەو یەكەكەی دیكەشی لەم ماوەیەدا بەگەڕ دەخرێت و لەمەراسیمێكدا بەفەرمی 300 مێگاواتی كارەبا دەخرێتە ناو تۆڕی كارەبای هەرێمەوە ، لەتەوەرێكی قسەكانیدا ئەندازیار كەمال محمد وەزیری كارەبا باسی لە چاوخشاندنەوەی بە رێنمایی و مەرجەكانی پێدانی كارەبا كرد، كە لەگەڵ دەستپێكرن بە دانانی پێوەری زیرەك كۆنترۆڵی سەرپێچیكارانی كارەبا دەكرێت و چیتر زێدەڕۆیی ناكرێتە سەر تۆڕی كارەبای نیشتمانی. ئەمەو لەم چاوپێكەوتنەدا وەزیری كارەبا باسی لە گرێبەستەكانی وەزارەتی كارەبا لەگەڵ گەورە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كردووەو رایگەیاند كە لەبەرنامەی وەزارتدایە و لەمبارەیەوە رایگەیاند لەبەرنامەدایە چاوخشاندنەوە بەسەرجەم گرێبەستەكانی وەزارەت لەگەڵ گەورە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بكەین كە ئەوانیش لە لایەن خۆیانەوە ئامادەییان دەربڕیوە بۆ گفتوگۆو رێكخستنەوەی ئەم بوارە. بۆ زیاتر خوێندنەوەی دەقی چاوپێكەوتنەكەی وەزیری كارەبا لەگەڵ رۆژنامەی ( وشە ) دەتوانن سەردانی ئەم لینگە بكەن.
http://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=82596&Jor=2

27416892019_1.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure