181 جار خوێندراوەتەوە 8/22/2019

ئەندازیار کەمال محمد وەزیری کارەبا پێشوازی لە هۆشیار سیوەیلی کرد

ئەندازیار کەمال محمد وەزیری کارەبا لە نووسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە هۆشیار سیوەیلی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندی یاوەری کرد، لەو دیدارەدا کە راوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت ئامادەیبوون، هۆشیار سیوەیلی ئومێدی سەرکەوتنی بۆ وەزیری کارەبا خواست لەئەرکە نوێیەکەیدا، ئەندازیار کەمال محمد وەزیری کارەبا وێڕای بەخێرهاتنی شاندی میوان باسی لە رۆڵی ناوبراو کرد لە بونیاتنانی ژێرخانی کارەبا لە کابینەی پێنجی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کاتەی وەزیری کارەبا بوو ئامادەیی وەزارەتیشی دەربڕی بۆ پێشوازیکردن لە هەر راوپێشنیارێکی بۆ باشکردنی رەوشی کارەبا و پێشخستنی پرۆژەکانی کارەبا، لەو دیدارەدا بەتێروتەسەل باس لە هەنگاوەکانی وەزارەتی کارەبا کرا بەتایبەتی کارکردن بۆ ئامادەکردنی کارنامەی وەزارەتی کارەبا کە سەرجەم سێکتەرەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەو دابەشکردن و کۆنترۆڵی کارەبا لەخۆ دەگرێت. هەر لەمیانەی دیدارەکەدا وەزیری کارەبا باسی لە پرۆژەی پێوەری زیرەک کرد کە رۆڵی گرنگی دەبێت لە کۆنترۆڵکردن و نەهێشتنی زیاد بەکارهێنانی کارەبا و سەرپێچیەکانی کارەبا دەکات.

1613102282019_1.jpg

4613102282019_2.jpg

3535102282019_3.jpg

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure