241 جار خوێندراوەتەوە 8/22/2019

ئەندازیار کەمال محمد وەزیری کارەبا لەگەڵ سەرۆکی ئاژانسی یابانی (جایکا) کۆبووەوە

بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە پرۆژەکانی کارەبا کە لەقەرزی یابانی لەهەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت، ئەمڕۆ رێکەوتی 22/8/2019 ئەندازیار کەمال محمد وەزیری کارەبا پێشوازی لە هیرۆ ساوا بەرپرسی ئاژانسی یابانی بۆ هەماهەنگی نێودەوڵەتی ( جایکا ) لە عێراق کرد، لەکۆبوونەوەیەکدا کە کینجی ناکامۆرای جێگری بەرپرسی رێکخراوەکە و بەڕێوەبەرانی گشتی دیوانی وەزارەت و بەرهەمهێنانی کارەبا ئامادەیبوون، وێڕای بەخێرهاتنی شاندی میوان باسی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەت و رێکخراوەکە کرا، تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پرۆژەی دروستکردنی وێستگەی هایدرۆپاوەری دێلەلۆک و وەزیری کارەبا داوای لێکردن هەموو ئاستەنگ و گرفتەکانی بەردەم تەواوبوونی ئەو پرۆژەیە چارەسەر بکرێت و لەم پێناوەشدا وەزارەتی کارەبا ئامادەی پێشکەشکردنی هەموو هاوکاری و کارئاسانییەکە. بەرپرسی رێکخراوی جایکای یابانی وێڕای سوپاسی وەزارەتی کارەبا ئومێدی خواست وەزیری کارەبا لە ئەرکی نوێی دا سەرکەوتوو بێت و بەڵێنی بەدواداچوونی زیاتری بۆ پرۆژەی هایدرۆباوەری دێلەلۆک کردوو ئامادەیی رێکخراوەکەی نیشاندا بۆ جێبەجێکردنی تەواویی ئەو پرۆژانەی کە لەسەر قەرزی یابانی لەهەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

82102282019_1.jpg

212102282019_2.jpg

372102282019_3.jpg

 

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure