82 جار خوێندراوەتەوە 8/8/2019

وەزیرى کارەبا لە کێشە و گرفتەکانى سنوورى کارەباى پارێزگاى سلێمانى کۆڵیەوە

سەر لە بەیانى ئەمڕۆ ئەندازیار کەمال محمد وەزیرى کارەبا لە نووسینگەى خۆى چاوى کەوت بە شێخ سالار حسامەدین بەڕێوەبەرى گشتى کارەباى سلێمانى ،لەکۆبونەویەکدا کە بەڕێوەبەرانى دابەشکردن و گواستنەوەو بەرهەم هێنانى تۆرى کارەباى سلێمانى و ژمارەیەک بەڕێوەبەرانى دابەشکردنى کارەباى قەزاکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى ئامادەى بوون ، وێڕاى پیرۆزبایى لە وەزیرى کارەبا ئومێدیان خواست لە ئەرکى نوێیدا سەرکەوتوبێت.
لە تەوەرێکى تردا وەزیرى کارەبا ستایشى ڕۆڵى بەڕێوەبەرى گشتى کارەباى سلێمانى و فەرمانبەران و کرێکارانى کارەباى کرد کە لە ماوەى ڕابردوودا سەڕەڕاى قەیرانى دارایى کار و ئەرکەکانى خۆیان بە باشى بەڕێوەبردووە ، دواتر لە نزیکەوە گوێبیستى داوا و پێداویستى و گرفت و کێشەکانى کارەباى سلێمانى بوو

295310882019_1111111.jpg

555310882019_222222222.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure