466 جار خوێندراوەتەوە 8/5/2019

وەزیری کارەبا پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری چیک کرد

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی 5-8-2019 ئەندازیار کەمال محمد وەزیری کارەبا پێشوازی لە ( میشێل سڤۆبۆدا ) کونسوڵی گشتی کۆماری چیک و بەرپرسی کۆمپانیای ئینفیرۆزی ئەو وڵاتە کرد، سەرەتای دیدارەکە کونسوڵی گشتی کۆماری چیک سوپاس و پێزانینی حکومەت و گەلی کۆماری چیك بۆ خەڵکی کوردستان دەربڕی و ئومێدی خواست وەزیری کارەبا لەئەرکە نوێیەکەیدا سەرکەوتوو بێت، لەلای خۆشیەوە وەزیری کارەبا وێڕای بەخێرهاتنی شاندی میوان داوای لە کونسوڵی گشتی کۆماری چیک کرد لەرێگەی کۆمپانیاکانیانەوە بەشداری کارو پرۆژەکانی وەزارەت بن، هەر لەو دیدارەدا کونسوڵی گشتی کۆماری چیک باسی لە تواناو شارەزایی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی کرد لەبوارەکانی کارەبادا بەتایبەتی لەبواری بەرهەمهێنانی کارەبا لەرێگەی وزە نوێبووەکان، کە دەتوانن روو لە هەرێمی کوردستان بکەن و بەشدارییەکی کارایان لەو بوارەدا هەبێت، ئەندازیار کەمال محمد ئامادەیی وەزارەتەکەی دەربڕی بۆ پێشوازیکردنی کۆمپانیاکانی وڵاتی چیک بەتایبەتی لە پاڵپشتی و هاوکاریکردنی پرۆژەکانی تایبەت بە وزە نوێبووەکان کە رۆڵی لە پاراستنی ژینگەو کەمی تێچوونی بەرهەمهێنانی کارەبا هەیە.

413511582019_1.jpg

13611582019_2.jpg

173611582019_3.jpg

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure